15/01/2021
            630 جار خوێنراوەتەوە
        
        
        پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت:  تاوانبارانی ڕووداوی سه‌روپێخانه‌كه بەزووترین کات دەستگیر دەکرێن
            
                
په‌یام
پاش ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌روپێخانه‌كه‌ی كرد.
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 2:30 خوله‌ك چوار كه‌س به‌هۆی نه‌مانی خواردن له سه‌روپێخانه‌یه‌كی شه‌قامی سی مه‌تری شاری هه‌ولێر ده‌ستڕێژی گولله‌یان كرده سه‌ر سه‌روپێخانه‌كه‌و چه‌ند چێشتخانه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پارێزگاری هەولێر به وه‌كاله‌ت سه‌ردانی چێشتخانه‌كه‌ی كرد و به‌ڵێنی به خاوه‌ن و كارمه‌ندانی چێشتخانه‌كان دا كه به زووترین كات تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت دڵنیایی دایە خاوەنی چێشخانەکان و کرێکاران و سەرجەم ئەو کاسبکارانەی لەو شوێنەداکاردەکەن، کە تاوانباران و دەرچووان لەیاسا بەزووترین کات دەستگیر دەکرێن و ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "وەک پارێزگای هەولێر بەهیچ شیوەیەک ڕێگە نادەین ئەو تاونبارانە لەدەست یاسا ڕزگاریان بێت کە بەم شێوەیە هەڵبکوتنە سەر ماڵ و موڵکی خەڵک و ئارامی و ئاسایشی شار بشوێنن و دەستدرێژی بکەنە سەر کاسبکاران، دڵنیابن هێزەکانمان لەئاسایش و پۆلیس دەستکراوەکردووە لەئیجرائات وەرگرتن و دەستگیرکردنی تاوانباران لەزووترين كاتدا، هەرچی بە ئێمەش بکرێت بۆ هاوکاری و پاڵپشتیتان وەک پارێزگای هەولێر ئامادەین".
           
            
               
            
           
            
                لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە