15/01/2021
827 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێیان وتوون نان نه‌ماوه، چه‌ند كه‌سێك ده‌ستڕێژی گوللـه له چێشتخانه‌یه‌ك ده‌كه‌ن
په‌یام
كاتژمێر 2:30ی شه‌وی ڕابردوو له شه‌قامی سی مه‌تری شاری هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك ده‌ستڕێژی گولله له چه‌ند چێشتخانه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
خاوه‌ن چێشتخانه‌كه به په‌یامی ڕاگه‌یاند، نزیك كاتژمێر 2:30ی شه‌و چەند كەسێك هاتوونه‌ته ناو چێشتخانەكه‌مان بە مەبەستی نانخواردن، هه‌ر له‌وێدا پێمان وتن كه خواردن نەماوە، به‌و شێوه‌یه گرژی و ئاڵۆزی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی چێشخانه‌كه به‌شه‌ڕ هاتوون. دواتر لە كارمەندانی چێشتخانەكەیان داوە و چەكیان هێناوە و دەستڕێژی گوللەیان لەو چێشتخانەیە و چەند چێشخانەیەكی دیكەش كردووە.
خاوه‌نی ئه‌و چێشتخانه‌یه وتیشی: دوو كارمه‌ندمان برینداربوون و په‌نجه‌یان ئازاری پێگه‌یشتووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌مان كردوون.
تا ئێستا پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ولێر هیچ لێدوانێكیان له‌و باره‌وه نه‌داوه و په‌یامنێری په‌یام ڕایگه‌یاند هیچ لایه‌نێك نایه‌وێت لێدوان له‌و باره‌یه‌وه بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە