15/01/2021 168 جار خوێنراوەتەوە

دژی كه‌می كاره‌با خۆپیشاندان له‌ گوندی كلكه‌سماق درووستبوو و ڕێگای سه‌ره‌كی سلێمانی - كۆیه‌ یان داخست

په‌یام

لە بەرامبەر کەمبونەوەی کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزاری، هاوڵاتییانی گوندی کلکەسماق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەکی کۆیە سلێمان؛یان پەکخست.

خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌ ناده‌ن ئۆتۆمبێله‌كان هاتوچۆ به‌و ڕێگه‌یه‌دا بكه‌ن و دەڵێن ڕێگاکە ناکەنەوە تا دەسەڵات و لایەنی په‌یوه‌ندیدار نەیەن بەدەم داواكارییه‌كه‌یانەوە.

هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندەران لەسەر شەقامە سەرەکییەکە ئاگریان کردووەتەوه‌ و تایەیان سوتاندووە، دەیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە و بچوک و تایبەت، گیریان خواردووه‌.

جێی باسه‌ دوێنێش هاوڵاتییانی گونده‌كانی دۆڵی جافایه‌تی دژی نه‌بوونی ڕێژه‌ی پێویستی كاره‌با له‌ به‌رده‌م قایمقامیه‌تی قه‌زای دووكان گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و داوای زیادكردنی بڕی كاره‌بایان ده‌كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    د.کەریم شەریف قەرەچەتانی: راگەیاندنی کوردی، دوای تێکدانی خێزانەکانمان، کەوتنە تێکدانی قوتابخانەکانمان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی قوتابیان ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی خاوه‌ن په‌یمانگایه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌كات كه‌ له‌ دووی ناوه‌ندییه‌وه‌ قۆپی ده‌كات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا ده‌كرێت داواكاری گشتی سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی تۆماربكات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستی سلێمانی رەتیكردەوە هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە سلێمانی تۆمار كرابێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر: كۆمه‌ڵ هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌دات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش كۆتایی هاتنی پشووی زستانه‌، كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی هه‌رێم: هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین

سەرەتا