14/01/2021
648 جار خوێنراوەتەوە
هاوڵاتییانی دۆڵی جافایه‌تی دژی نه‌بوونی كاره‌بای پێویست گردبوونه‌وه
په‌یام
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییانی گونده‌كانی دۆڵی جافایه‌تی دژی نه‌بوونی ڕێژه‌ی پێویستی كاره‌با له به‌رده‌م قایمقامیه‌تی قه‌زای دووكان گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
هاوڵاتییان به مه‌به‌ستی بینینی قایمقامی قه‌زاكه چوونه به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌ت تا ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه قایمقام، به‌ڵام له‌وێ ئاماده‌نه‌بوو.
هاوڵاتییه‌ك بۆ په‌یام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مه چه‌ندین جاره دێینه ئێره و گوێمان لێ ناگرن، گه‌ر وابێت هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێت.
ڕایشیگه‌یاند، ئێمه ڕۆژانه نزیكی 7 كاتژمێر كاره‌بامان هه‌یه، هیچ كه‌س نایه‌ت به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه.
هاوڵاتییه‌كی دیكه ڕایگه‌یاند، تا ئێستا مۆلیده‌شمان نییه، چه‌ندین جار به‌ڵێنمان پێدراوه كێشه‌ی كاره‌مان بۆ چاك بكه‌ن به‌ڵام خراپتر بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە