27/03/2020
4175 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری دارایی: "ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن مووچه له‌كاتی خۆیدا بدرێت قسه‌ی زله" په‌رله‌مانتارێكیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه
په‌یام
وه‌زیری دارایی ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن مووچه له‌كاتی خۆیدا بدرێت قسه‌ی زله"، په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی 28 پەڕلەمانتار لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن چیتر بە هیچ پاساوێك دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوا نەخات و بەر لە كۆتایی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بهێنێت، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ئەوەی کە ئێوە دەیڵێن قسەی زل و بێ بنەمایە ئەویش ئەوەیە کە داوادەکەن موچە لەکاتی خۆیدا بدرێ.
دوابه‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی، ڕوپاك ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی وه‌زیری دارایی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: بەداخەوە ئەوە ئەدای قسەی وەزیرێکی حکومەتی هەرێم بێت کە قسەی ئێمەی پەڕلەمانتار کە نوێنەری خەڵکین و داوای مافە ڕەوایەکانی خەڵکمان کردووە بە قسەی زل ناوببات.
ڕوپاك ئه‌حمه‌د له ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا له‌چێر ناونیشانی "وەڵامێک بۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم"، ده‌ڵێت: پێویستە وەزیری دارایی داوای لێبوردن لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەو پەڕلەمانتارانە بکات کە نوێنەری فعلی خەڵکن، جەنابی وەزیر ئەمە قسەی زل نیە و دوپاتی دەکەمەوە کە پێویستە لە ماوەی سی(30) ڕۆژدا موچەی فەرمانبەران بنێریت، دەپرسم باشە ئەگەر حکومەتێک کە نەتوانێ مافێکی سەرەتایی خەڵک و فەرمانبەران دابین بکات هەبوونی ئەم حکومەتە سوودی چیە!؟
ڕایشیگه‌یاند: وەزیری دارایی هەرێم لە زاری خۆیەوە نیازی حکومەتی ئاشکراکرد و وتی کە حکومەت بەنیازی بڕینی بەشێک لە موچەی فەرمانبەرانە و بەبیانوی ئەوەی کە خەرجیمان زۆر زیاترە لەداهات، وه لە بەرنامە تەلەفیزیۆنیەکەی دا ڕایگەیاند و وتی: کە ئەگەر بێت و ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیچ ڤایرۆسێکیش بوونی نەبێت ئێمە ناتوانین سی (30) ڕۆژ جارێک موچەی فەرمانبەران دابین بکەین.
وتیشی: من وەکو خۆم چەندین جار ئەم نیازەی حکومەتم لە چەند بابەتێك خستۆتە ڕوو وە دوێنێ وەزیری دارایی لەبەرنامە تەلەفیزیۆنیەکەدا بە ڕاشکاوی ئاماژەی بەم نیازەی حکومەت کرد.
ڕوپاك ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت: جەنابی وەزیر ده‌ترسم به هه‌ل تيگه‌يشتبیت، ئه‌وه ئێمه‌ومانان باسی ده‌كه‌ين مافێکی سەرەتایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانه كه پێی ده‌ڵێن موچە، له برى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه ئه‌نجاميانداوه و ئەوان داوای مافێکی زیادەیان لە حکومەت نەکردوە، دەبێ حکومەت لەهەموو حاڵ و بارێک دا بەهەر جۆرێک بێت پێویستە موچەی فەرمانبەران دابین بکات ، نەوەک لە هەر بارودۆخێکی نەخوازراو دا دەست بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەران ببات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌شڵێت: لێرەدا پرسێک دێتە ئاراوە ئایا لەم نێوەندەدا ئەرکی حکومەت چیە!؟، حکومەتێک چۆن دەتوانێت بەخۆی بڵێت حکومەت و حوکمڕانی خەڵک بکات کە تا ئيستا بە تەنها چاوی لەدەستی حکومەتی ناوەندی بێت و چاوەڕوانی ئەوە بکات کە تاوەکو حکومەتی ناوەندی پارە بنێرێت ئینجا ئەویش دەست بکات بە دابەشکردنی.
ڕوپاك ئه‌حمه‌د ده‌شلیـ: بەڕيز وەزیری دارایی ئه‌گه‌ر دوباره پێی سه‌خڵه‌ت نه‌بی و به قسه‌ى زلی دانه‌نێیت، له ماوه‌ى 23 ڕۆژدا دوو به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له عێراقه‌وه هاتووه پێمان ناڵێی له چيتان سه‌رف كردووه؟ ئه‌وه چاكسازيیه‌كه‌تان بوو؟!.
له كۆتاییشدا ڕوپاك ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: هیوادارم جەنابی وەزیریش سەخڵەت نەبێ بەو چاودێری کردنەی ئێمە با ئاگاداریش بێت وا نەزانێت کە دەرگای پەڕلەمان داخرا ئیتر بەکەیفی خۆی بڕیار و ڕێنمایی و ڕاسپاردە دەربکات، من وەکو خۆم شەو و ڕۆژ چاودێری حکومەتم کردووە و دەیکەم و بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم لەنێو پەڕلەمان و لەدەرەوەی پەڕلەمانیش.
"وەزیری دارایی هەرێم لە جێگای دەست خۆشی بۆ ئەندامانی پەڕلەمانی کوردستان کە سەرەڕای نەبوونی دەوام بەڵام لەچاودێری کردنی حکومەت بەردەوامن ، بەڵام دەلێت پەڕلەمانتارەکان بەس قسەی زڵ دەزانن، جەنابی وەزیر باش بزانە ئەرکی ئێمە داوام کردن لەنێو بینای پەڕلەمانی کوردستان نیە بەتەنها بەڵکو ئەرکی ئێمە چاودێری کردن و بەدواداچوونە بۆ کاروبارەکانی حکومەت و هەڵە و کەم و کوڕیەکانی هەتاوەکو ئەگەر لەماڵەوش بین ، وە جەنابی وەزیر دڵنیات دەکەینەوە کە ئێمە نوێنەری ئەو فەرمانبەرانەین کە ئێوە موچەتان پێ نەداوە و چاوەڕوانی ئەوەن کە موچە بنێرن."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە