25/03/2020 477 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەیەك پەڕلەمانتار داوا لە حكومەت دەكەن چیتر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوا نەخات

په‌یام

28 پەڕلەمانتار لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن چیتر بە هیچ پاساوێك دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوا نەخات‌و بەر لە كۆتایی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بهێنێت.
لەو ڕاگەیەندراوەدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە هاتووە: داوا دەكەین چیتر بە هیچ پاساوێك دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوا نەكەوێت، بەتایبەتیی كە توێژی فراوانی مووچەخۆران سەرەڕای گیرۆدەبوونیان بەم ڤایرۆسە، لە دۆخێكی سەختی گوزەراندان، ئەمەیش كاریگەری بەسەر ژیانیان و دابینكردنی خواردن و پێداویستییە ڕۆژانەییەكانیانەوە دروست كردووە".
ئەو پەڕلەمانتارانە داوا دەكەن پێش كۆتایی ئەم مانگە موچەی مانگی (12)ی ساڵی ڕابردوو بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاوی تەندروستیی، دابەش بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    سەركردایەتییەكی یەكێتی: بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووین و حوکمڕانییەکی ڕەشیدمان دەوێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری و ژیانێکی شایستە خزمەتی گەلەکەمان دەکەین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. چوار بەنزینخانە بۆ غازی ئوتومبێل و حەوتی دیكە بۆ غازی ماڵان تەرخاندەكرێن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامێكی داواكاری گشتیی هەرێم داوای قەدەغەكردنی یاریی GTA 6 دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی هەرێم لەو پەڕی لاوازیدایە و مەترسی جوڵەی بەغداد لە دژی هەیە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    نووری حیكمە داوا لە خوداپێداوان دەكات زیانی لافاوەكەیان لەسەر كەمكەن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بانە دەستبەسەر بارێكی تەلەفزیۆنی قاچاخ بە بەهای 16 هەزار دۆلار گیرا

سەرەتا