دڵشاد ئه‌نوه‌ر 11/08/2019 9504 جار خوێنراوەتەوە

کێ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی یە؟

بەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا

قوباد تاڵەبانی پێشتر بریارێکی دەرکرد بۆ لابردنی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی، کە لەسەر سلکی بزووتنەوەی گۆران لەو پۆستەدایە.

لە جێی دڵشاد عومەر، فەرمانی بۆ عومەری بەرێوەبەری پێشووی پەروەردەی دەربەندیخان دەرکرد، تا ببێتە بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی.

بزووتنەوەی گۆڕان و دڵشاد عومەریش بریارەکەی قوباد تاڵەبانیان رەتکردەوە، بەپاساوی ئەوەی تاڵەبانی ویستویەتی بریاری نایاسایی بەدڵشاد دەربکات و پابەندی نەبووە، بۆیە دڵشاد عومەر تا ئێستا وەکو مودیری تربیە دەوام دەکات.

شتەکان تا ئێرە ئاسایین، نوکتەکە لێرەوە دەست پێدەکا:
1-دوێنێ بەرهەم ساڵەح بە سیفەتی سەرۆک کۆمار خوێندکارە یەکەمەکانی خەڵاتکردووە، بۆ مەراسیمی خەڵات کردنەکەش عومەری دەربەندیخانی وەکو مودیر تربیەی سلێمانی بانگکردووە..

2-ئەمڕۆش ئالان حمە سعید بە سیفەتی وەزیری پەروەردە لە سلێمانی بووە، دڵشاد عومەری وەکو مودیری تربیەی سلێمانی لەگەڵ بووە..
ئەمە نوکتەیەکی پێشووی کاک عەبدوڵای قایمقامی بیرهێنامەوە( بەرەحمەت بێ)، دایم بە کاک مەلا سعیدی موحافزی پێشووی گەرمیانی وتبوو: 
حەقە هەرچی حکومەتی دونیا هەیە شکات لە حکومەتی هەرێم بکات!
مەلاسەعید بۆ ؟

عەبدوڵای قایمقام: بەتۆمەتی ئەوەی حەیا و ئابڕووی حکومەتداریمان بردووە..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی دڵشاد ئه‌نوه‌ر

سەرەتا