محهممهد حهكیم
10/05/2022
311 جار خوێنراوەتەوە
دۆخی سلێمانی و رۆڵی جێگری سەرۆکی حکومەت
دۆخی هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی گشتیی لە زۆر رووەوە خراپەو مەترسی لەسەرە.
لەناوخۆی هەرێمی كوردستانیشدا، بە تایبەتی دۆخێكی نالەبارتر لەم ناوچەیەی کە ئەمری واقیع ناوی سەوزی بەسەردا سەپاندووە، دەگوزەرێت بە تایبەت لە رووی موچە و خزمەتگوزارییەكانەوە!
كاتیەتی كە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە حوكمی بەرپرسی یەكەمی دەسەڵات لەم زۆنەو بەرپرسی دووەمی حزبی دەسەڵاتداری زۆنەكە، هۆكاری دۆخی سلێمانی و ئەو قەیرانانەی كە بەرۆكی هاوڵاتیانی ئەم سنوورەی گرتووە روون بكاتەوەو بە ڕاشكاوانە بڵێت: هۆكار پارتییە، یان حزبەكەی خۆی یان هەر هۆكاریەكی تر!
هیچ کاتێک بە ئەندازەی تەمەنی ئەم کابینەیە، دۆخی ناوخۆ لێکترازاو و گوزەرانی خەڵک سەردەمی خراپی وای بەخۆیەوە نەدیوە.
بۆیە ئەرکی ئەخلاقیی و سیاسیی قوباد تاڵەبانییە، بە خەڵکی بڵێت ئەمە چیە روودەدات و بۆ بەردەوامە و جگە لە قسە، هیچ کردارێک بە ئاراستەی چارەسەر دیار نییە!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم