بابهكر دڕهیی
11/06/2021
918 جار خوێنراوەتەوە
پێشوازیمان کرد لە "پیاوی مەرد"
ئەو پیاوەی لە مەراسمی ناشتنی کاک نەوشیروان مستەفادا نازناوی "پیاوی مەرد" (واتە پیاوی تەنگانە) ی بەسەردا بڕاوە..
ئەو جوامێرەی هەمیشە خاوەنی هەلوێست بوەو هەرگیز بۆ چرکەیەکیش بەرامبەر ستەم و نادادی بێدەنگ نەبووە...
ئەو بەرێزەی هەمو تەمەنی بۆ داکۆکی لە عەدالەت سەرف کردوەو، دەیەوێ لە رێگای ئاینەوە باری قورسی کۆمەڵگا سوکتر بکات و جیاوازی چینایەتی کەمبکاتەوە..
ئەو لێپرسراوەی بە قسەی زۆرێک لە خەلکی کوردستان، ئامادە بوە بە پێی گۆرانکاریە تازەکان گۆڕان بەسەر حزبەکەیدا بهێنێت و ئامادەتری بکات بۆ ئەگەرەکانی خەباتی داهاتوو..
ئەو مرۆڤەی بۆ داکۆکی لە باوەرەکانی خۆی، زیندانی و سەختی و سەرماو گەرمای زۆری چەشتوەو، جگە لە خۆشبەختی گەل و سەربەستی وڵات، شەڕ بۆ ئامانجێکی تر ناکات..
پیاوی مەرد.. مامۆستا عەلی باپیر.. ئەو مرۆڤەی سەرباری جیاوازی زۆرمان لە بیروباوەری فەلسەفی و فکری کە لە دوو ئاڕاستەی تەواو پێچەوانەدایە، خۆشحاڵم لە غوربەتیش وەک کێوێکی قایم و لە لەرزیننەهاتوو دەیبینم و، هەستەکەم لەو تاریکستانەی کوردستاندا خەباتێکی هێمن و دور لە توندوتیژی، عەقڵانی، بەرنامەدار و پڕ لە خەونی ڕەوا بۆ عەدالەت و یەکسانی بەڕێوە دەبات..
دوێنی لە مزگەوتی روناکی/بێرمینگهام بە دیداری گەیشتین و چەن ساتێک پێکەوە دواین..
دو کاتژمێر لە کۆڕەکەی دانیشتین و لەگەل دوسەد کەسێک لە پەنابەرانی بریتانیا لە قسەو مۆرالی ئەو پیاوە مەردە بەهرەمەند بوین..
سڵاو لەو کەسانەی تاسەر دژی ستەم و نادادی ئەجەنگن..
سڵاو..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی بابهكر دڕهیی