عهلی حهمهساڵح
07/06/2021
479 جار خوێنراوەتەوە
داھاتی خاڵە سنوریەکانی ھەرێم بۆ خەزێنەی گشتی لەبەردەم مەترسی گەورە دایە
ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەم لە داھات و جوڵەی بازرگانی خاڵە سنورییەکان کرد، داھاتی باشماخ و پەروێزخان بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کەمی کردوە..
پێشتر داھاتی پەروێزخان ٢٦ ملیار دیناری مانگانە بوو، باشماخ ٢٢ ملیار دینار بوو.. بەپێی ئەم حەوت ڕۆژە نزیکەی ٧٥٪ ئەم داھاتانە کەم دەکات..
گرفت و چارەسەر دەخەمەڕوو
ئێستا چی بەسەر ھاتوە
لێکۆڵینەوەمان لە حەوت ڕۆژەی ئەم مانگە کرد..
پێشتر لە پەرێزخان ڕۆژانە تێکڕا نزیکە ٨٠٠ بارھەڵگر گومرگ دەکرا.. ئێستا بوە بە ٨٠ بارھەڵگر ! بەلێکدانەوەی ڕۆژانە گومرگ ٨٥٪ بۆ ٩٠ ٪ کەمیکردوە!..
پێشتر ڕۆژانە جگە لە ڕێگای قاچاخ، لە باشماخ تێکڕا نزیکەی ٧٠٠ بارھەڵگر گومرگ دەکرا، بەڵام ئێستا نزیکەی ٣٠٠ بارھەڵگرە ، بەمەش داھاتی گومرگ زیاتر لە ٥٠٪ کەمیکردوە..
بە دڵنیایی ئەم کەمکردنە بە شێوەی دیکە لە خاڵە سنوریەکانی تریش ھەیە، ئەگەر ئێستاش چارەسەر نەکرێت کاریگەری گەورە دەکاتە سەر دابەشکردنی موچە..
ھۆکار:
عێراق بەپلانێکی تۆکمە کار بۆ ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی ھەموو مەرزەکانی ھەرێم دەکات، چاوپۆشی و ئاسانکاری زۆر دەکات و ئێستا بازرگانەکانی ھەرێمیش دەچن بۆ مەرزەکانی تر لە مونزریەوە تاوەکو ئوم قەسر.
بۆنمونە:
-لە عێراق ئاساییە سەرو ٤٠ تەنیش لە بار ھەڵگرێکدا باردەکرێت .. چاوپۆشی لە ئۆتۆمبیلی لێدراو دەکرێت!
-لە عێراق کار بە تەعریفەی گومرگی ناکرێت، بارێک گومرگی لە باشماخ ٧٥٠٠ دۆلار بوە لە ئوم قەسرەو ھێناویانەتە سلێمانی بە ٢٥٠٠ دۆلار..
-ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا بە ١٣ ناوی جۆراوجۆر پارە وەردەگرن لە خاڵە سنوریەکانو ئەمەش بوە بەکولفە لەسەر بازرگان و دەیەوێت لێی دەرباز ببێت، تەنیا سکانەر لە خاڵی سنوری و بازگەکان لە پار ساڵدا نزیکەی ١٠٥ ملیۆن دۆلار بوە!!!
چارەسەر:
عێراق خۆی کار بەتەعریفە گومرگی ناکات.. ھەرێمیش دەبێ ھەندێک پێداچونەوە بکات..
یەک: پیداچونەوە بە لیستی ئەو کاڵانەدا بکرێت کە قەدەغەکراوە بە فەرمی و گومرگ بێت ئێستا بە قاچاخ دێت، وەک ھێلکەو خورما...
دوو: پیداچونەوە بە نرخی گومرگی ئەو کاڵانەدا بکرێت، بەھۆی گرانیەوە بە قاچاخ دێت، وەک جگەرە کە ٩٥٪ ی بەقاچاخ دێت..
سێ: پێداچونەوە بە لیستی ئەو کاڵایانە بکرێت حیمایەی ئینتاجیان لەسەرەو لەھەرێمەوە داخڵ نابێت و لە ناوەڕاست و خواروی عێراق دێت..
چوار: خۆگونجاندن و ١٠٠٪ کار بە تەعریفەی گومرگی نەکرێت...
پێنج: پێداچونەوە بەکاری ئەو کۆمپانیانەدا بکەێت لە خاڵە سنوریەکان کە بە ١٣ ناوی جیاواز پارە وەردەگرن و ساڵانە نزیکە ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە! حکومەت پازدە مانگە بڕیاری بۆ دەرکردوەو جێبەجێنەکراوە..
ئەم سەرنجانە بایەخی پێنەدرێت ئەو خاڵە سنوریانەی ھەرێم تووشی زیانی گەورە دەبن...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عهلی حهمهساڵح