سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
27/04/2021
221 جار خوێنراوەتەوە
سیاسه‌تى حكومه‌ت: ئاو به‌رامبه‌ر كاره‌با
ساڵانى 2019 و 2020، زیاتر له 20 ملیار مه‌تر سێجا ئاو له به‌نداوه ( بچووك و مام ناوه‌ند و گه‌وره
و پۆنده‌كان) عەمباركرابو، ده‌توانرا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ڕوبه‌روی كێشه‌ی كه‌م ئاوی
و وشكه ساڵى ببینەوە، به‌ڵام به‌هۆی خراپ ئیداره‌دانی ئاو نه‌توانرا سوود له‌م عه‌مباركردنه
وه‌ربگیرێت.
ئه‌وكاته‌ى ده‌ریاچه‌ى دوكان به بڕى ( 7 ملیار) مه‌تر سێجا ئاوى تیادا گلدرابوویه‌وه، به‌هۆى
فشاره‌كانى وه‌زیرى كاره‌با و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له پێناو زیادكردنى
چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مى كاره‌با و به ده‌ستهێنانى ته‌نها چه‌ند سه‌د مێگاواتێكى كه‌مى
كاره‌با، ده‌ستكرا بەکارهێنان و ئیشپێکردنی یەکەکانی ( تۆربایینەکانی ) هەردوو ویستگەی کارەبای دوکان و ده‌ربه‌ندیخان، به‌مه‌ش ستراتیجی
گل دانەوەی ئاو بوو به ستراتیجیه‌تى بەرهەمهێنانی کارەبا، ئه‌مه‌ش هۆكاربوو بۆئه‌وه‌ى
وه‌رزى گلدانه‌وه‌ى ئاو، كه ساڵانه له‌سه‌ره‌تاى پایز له 1ى 11ى هه‌موو ساڵ
تاوه‌كو سه‌ره‌تاى وه‌رزى هاوین له 1ى 6 ده‌ست پێده‌كات، بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك
دوابخرێت، ئه‌وكاتیش وه‌رزى گلدانه‌وه‌ى ئاو له 1ى 11ى 2019 بۆ 15ى 2ى 2020 گۆڕدرا،
كه ئه‌مه‌ش له مێژووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان شتى له‌م جۆره رووینه‌داوه ؟!
له‌هه‌مان ساڵدا، به بێ پلان رۆژانه له یه‌ك
چركه‌دا ( 400 بۆ 2000) مه‌تر سێجا، ئاو له به‌نداوى دوكان به‌ردراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا زۆربه‌ى كاته‌كان
تێكڕاى ئاوى هاتوو بۆ ناو ده‌ریاچه‌كه زۆر له‌و رێژه‌یه كه‌متر بوه.
به ده‌ر له رووه زانستییه‌كه‌ى، كه به‌شێك
له‌و ئاوه‌ى له به‌نداوه‌كان گلده‌رێته‌وه به‌هۆى دیارده‌ى به هه‌ڵمبوون به فێڕۆ
ده‌چێت و ناتوانرێت بۆماوه‌یه‌كى درێژ پارێزگارى لێبكرێت، به‌ڵام ئه‌و عه‌مباركردنه‌ى
زۆره‌ى ساڵى 2019 و 2020، ئه‌م ڕێژه گه‌وره‌یه‌ی ئاوی شیرین له ڕێی بارینه‌وه
وه‌ك نیعمه‌تێك پێشكه‌ش كرا، جگه له دابینكردنی هه‌موو پێویستییه‌كانی خواردنه‌وه
و كشتوكاڵ و زینده‌وه‌ران و پێویستی كارلێكردنه‌كانی ژینگه و كارلێكردنه پێویستییه‌كانی
دیكه، چ پلانێك هه‌بوو به‌شێكى ئه‌و ئاوه وه‌كو خه‌زن سوودى لێ وه‌ربگرێت، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانێكی
هه‌ستپێكراو به‌سه‌ر ئه‌و چه‌نده له ئاوی شیریندا ڕووده‌دات ( وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ)،
ئه‌وا كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی به‌رگه جوگرافییه‌كه‌ی ئێمه
ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى كاره‌با، له برى كارپێكردنى ته‌واوى
یه‌كه‌كانى گازوایل و غازى كۆمپانیاى ماس
( كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له پارێزگاكانى
هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك به‌شێكى یه‌كه‌كانى وه‌ستێنراوه)، هه‌ستا وه‌رزى گلدانه‌وه‌ى
دواخست و سه‌روه‌تێكى نیشتمانى گرینگى به‌فیڕۆدا، چونكه له ساڵى 2020-دا، كه‌مترین
عه‌مبارى ئاوى له به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان تۆماركرا، دواتریش قه‌یرانى
وشكه ساڵى 2021، به یه‌كجارى كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و به‌نداوانه ده‌رخست.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ
و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، له بیریان چووه له
ماوه‌ى ساڵانى رابردوو، له‌و سه‌دا 40ه‌ى ئاوى هاتوو له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى
كوردستان به‌هۆى دروستكردنى به‌نداو گۆڕینى رێڕه‌وه‌ى ئاو له لایه‌ن وڵاتان دراوسێ له ده‌ست دراوه و نایه‌ته هه‌رێم ، كه‌چى له
بڕى ده‌ست گرتن و گۆڕینى شێوازى ئیداره‌دانى ئاو، سیاسه‌تى به‌فیڕۆدانیان ره‌چاو
كرد.
زیاتر له 12 ساڵه، حكومه‌تى هه‌رێم، جگه له‌وه‌ى
دیزاین و پلانى بۆ چه‌ندین به‌نداوى گه‌وره و بچووك و مام ناوه‌نده داناوه
و پلانه‌كانى ته‌نها له‌سه‌ر نه‌خشه و
ماسته‌ر پلان ماوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌نداوانه‌شى له قۆناغى جێبه‌جێكردندان،
یان به نیوه چلى ماونه‌ته‌وه، نه‌یتوانیوه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بودجه‌یه‌كى
كه‌میان بۆ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌و پڕۆژانه به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
تازه به تازه جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت به بیرى
هاتۆته‌وه و ده‌ڵى : بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ به‌نداوه‌كان ته‌رخان ده‌كه‌ین.
به شاهێدى چه‌ند براده‌رێك، من ئه‌وكات خۆم په‌یوه‌ندیم
له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كشتوكاڵ و به‌ڕێوبه‌رى گشتیى به‌نداو و سه‌رچاوه‌كانى ئاو كرد، كه
پێویسته پلانیان هه‌بێت، ناكرێت له پێناوى (300) مێگاوات كاره‌باى وێستگه‌ى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، وه‌رزى گلدانه‌وه‌ى ئاو له وه‌رزى پایز بخه‌نه وه‌رزى به‌هار، چونكه
باران بارین له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكی تر ڕێژه‌یه‌كی وردی ژمێردراوی هه‌یه و له
تێكڕادا گۆڕانی به‌سه‌ردا دادێت، ئه‌وه‌ش له زانستی جوگرافیا‌و زانسته سرووشتییه‌كاندا
به هاوسه‌نگی شێو بارین ناو ده‌برێت.
ئێستا پرسیارێك دێته پێشه‌وه: ئه‌و سیاسه‌ته‌ى له به‌رامبه‌ر ئاو لێره هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێ پلانى و نه‌زانى نه‌بێت چییه ؟
سیاسه‌تى كابینه‌ى نوێ دوربینى پێوه دیار نییه،
به‌ڵكو له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاتی و كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى شه‌قام، پڕۆژه‌ى ستراتیژى و دوور مه‌وداى له بیركردوه،
چونكه بۆ بونیادنانى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى
گه‌وره‌ى ژێرخانى ئاو، پێویسته هه‌موو شته‌كانى بخرێته خزمه‌ت، نه‌ك ئاو بخرێته
خزمه‌تى هه‌موو شتێك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی