عیماد مه‌حمود 12/01/2021 1608 جار خوێنراوەتەوە

باج چیە، باج لە بەرامبەر چییدایە؟

سادەترین پێناسە بۆ باج، سەپێنراوێکی زۆرەملێ ی نەختینەیی یە، دەوڵەت لەچوارچێوەی یاسای گشتیدا،دەیسەپێنێت، بەسەر تاک و زۆرینەی ئەو کاڵاو خزمەتگوزاریانەی کە تاک مامەڵەی پێوە دەکات، وەبەیەکێک لە سەرچاوە هەرەگرنگەکانی سەرچاوەی داهات ئەژمار دەکرێت، دەوڵەت وەک سەرچاوەیەکی گرنگ، پشتی پێ دەبەستێت.

لە دونیای ئەمڕۆدا، تەواوی ووڵاتانی جیهان بە تایبەت، ووڵاتەپێشکەوتووەکان، زۆر گرنگی بەم سەرچاوەی داهاتە دەدەن،  چەند نمونەیەک، بەژمارە دەخەینە ڕوو، بەنمونە  ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا(55%) و تورکیا(51%)ی  ڕێژەی داهاتیان لە باجـــــە.

کـــەواتە، ڕوونە باج، چەندە گرنگە بۆ پڕکردنەوەی گەنجینەکانی دەوڵەت و گەشەو بونیادی ئابوری.

بەڵام، گرفت گەلێک هەن،کەوا دەکات هاونیشتیمانیان نەچنە ژێر ڕکێفی باجدانەوە.

پێش هەموو شتێک، وەرگرتنی باج، بەو میکانیزمەی ئێستا دوور لە ڕێکارەیاساییەکان و یاسای باج و دەستوری عێراقە، مادەی(28) ی دەستوری عێراق، دەڵێت (هیچ باجێک یان ڕەسمێک ناسەپێنرێت، هەموار ناکرێت،لێبوردن نایگرێتەوە، تەنها بەیاسا نەبێت) دەقی مادەکەش بە عەرەبی دەڵێ(لاتفرض الضرائب والرسوم،ولا تعدل،ولا تجبی ولا یعفی، منها الا بالقانون)

بــــاج، لە بەرامبەر پێدانی ماف وخزمەتگوزاریە، بەڵام لێرە پێچەوانەکەی بەرقەرارە، نمونەی ڕسوماتی ژینگەو ڕێگاوبان.

وەرگرتنی باج، نازانرێت دەچێتە کیسەی کێوە و کێ لێ سوودمەند دەبێ،کەئەمەش هاوڵاتی دەخاتە گومانەوە، وای لێ دەکات نەچێتە ژێڕ ڕکێفی یاسای باجەوەو خۆی لێ بدزێتەوە.

سروشتی باج وایە، لە گیرفانی پڕ و کیسەی گەرم وەردەگیرێت، لەکاتێکدا گیرفانی تەواوی خەڵک وکۆمەڵگەیان، تەکاندووە.

وە لەهەمووی گرنگتر، ئەوەیە ئەم بەناو خاوەن بڕیارانە، خۆیان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان وسێبەرەکانیان، هەرگیز نەچوون و ناچنە، ژێر ڕکێفی یاسای باجەوە،  هەردوو کۆمپانیای هێڵی پەیوەندی، ئاسیاسێڵ وکۆڕەک تیلکۆم، بەنمونە.

کەواتە، ئەمانەودەیان هۆکاری تر هەیە، ئەستەمە خەڵک بە گشتی بڕواتە ژێر ڕکێفی باجەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا