ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز 07/01/2021 432 جار خوێنراوەتەوە

سیاسەتی کەسی دۆڕاو

دوای ئەوەی ترەمپ هانی لایەنگرانی داو ئەوانیش کۆنگرێسی ئەمریکایان بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر کۆنترۆل کرد ئەو نموزەجە دیموکراسیە و ئەو شانازیەی ئەمریکیەکان هەیان بوو ڕووبەرووی قەیرانی قوڵ بوویەوە.

لەدوای دەرکەوتنی سەرکەوتنی بایدن، ترمپ شکستی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پێی قبوڵ نەکراو وبەردەوامیشە لە کێشە دروست کردن بۆ پرۆسەی دەستاو دەستکردنی ئاشتیانە ،هەرچەندە لە دوا پەیامەکەیدا رایگەیاند کە دەستەڵات رادەست دەکات. بەڵام کارێکی کرد کە لە میژووی دەستاو دەست کردنی دەستەڵاتی سەرۆکەکانی ئەمریکادا بوویە پەلەیەکی ڕەش.

ئەم کارەی لایەنگرانی ترەمپ وەک بایدن و جۆرج دەبلیو بۆش و ...هتد رایان گەیاند پەڵەیەک ورۆژێکی ڕەشە لەمێژووی ئەمریکادا بۆ دەستاودەست کردنی ئاشتیانەی دەستەڵات.ئەمە جگە لەوەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند ئەوە کارێکی شەرمەزارییە پێویستە گواستنەوەی دەستەڵاتە ئاشتیانە ئەنجامبدرێت.

ئەم هەنگاوەی ترمپ بەشێکی زۆری پەیوەستە بە سلوک و سایکۆلێژیای خودی ترەمپەوە کە ئامادە نیە شکست قبوڵ بکات و تەواوی سیستمەکەیشی خستۆتە خزمەتی ئەو هەنگاوەی خۆی و تا دواساتەکانی دەستەڵاتەکەی لەهەوڵدایە بۆ مانەوە یان پیشاندانی ئەوەی کە هەڵبژاردنەکەیان لێ دزییوە ئەگینا ئەو براوەیە.

ئێستا ئەم رووداوەی ئەمریکا تەواوی پرۆسەکەی خستۆتە ژێر پرسیارەوە کەئایا بۆ ترەمپ کە خۆی بەهەڵبژاردن هاتۆتە سەردەستەلات ئامادە نیە بەهەڵبژاردن رادەستی بکاتەوە؟ بۆ دەبێت لە کانگەی دیموکراسیەوە دەستاو دەست کردنی دەستەڵات بەم ئاراستەیە بڕوات؟ ئەی دەوڵەتانی تر دەبێت چی لێ بێت!!!!

ئەم جۆرە لەسیاسەتە هەم لە رۆژئاواو هەم لە رۆژهەڵات و لەهوموو شوێنێک قابیل بە دروست بوونە چونکە کەسی دۆڕاو حەزبەچۆڵ کردنی کورسیەکەی ناکات، ئەوەتا ترەمپ لە دەولەتی پێشەنگی دیموکراسیدا !! ئەوەی پێ قبوڵ نەکراوە تائێستا.

لەوە زیاتریش کەسی دۆراو سیاسەتی وایە کە هەموو شتێک خاک ، نەتەوە، سیستەم،ئەزموون ، ناوبانگی و ... هتد بکات بەقوربانی کورسیەکەی.

ئەگەر لە ئەمریکا وای لێهات ئەوا دەستەڵاتە خۆسەپینەکانی تری جیهان ئەمرۆ دەکەنە جەژن، چونکە دەیکەنە پاساو دەڵێن ئەوەتا سەرۆکی ئەمریکاش ئامادەی دۆران وجێهێشتنی دەستەڵات نیە!!

لە هەرێمی کوردستانی دابەش بوو بەسەر زۆنی سەوز وزەرددا هاوشێوەی ئەم جۆرە لە سلوکی کەسی دۆرا وخۆسەپێن بەرامبەر پەرلەمان بینیمان و ئەو ئەمریاکایەش بێ دەنگ بوو لە بەرامبەریدا، هەروەها پەرلەمانەکەی بەغداش لەلایەن شیعەکانەوە هەمان سلوکی بەرامبەر کرا.

بۆ یە پێوەیستە لەدوای ئەم رووداوە خوێندنەوەی دروست بکرێت بۆ سلوکی سیاسی وسایکۆلێژی کەسی دەستەلاتدار وپەرچەکردارەکانی لە کاتی دۆراندا!!! چونکە ئەو سلوکە ماکیاڤیلیانە هەموو شتێکی لێچاوەڕێ دەکرێت لە پێناو مانەوە لەدەستەڵاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا