سالار مه‌حمود 12/11/2020 528 جار خوێنراوەتەوە

پارەکەی هەرێم نابڕدرێت

سەردەمی ۳۲٠ ملیارەکە کۆتایی هات.

ئەو پەیامەی پەرلەمانی عیراق بۆ کوردستانی نارد، هەڵوێستێکی نوێ نیە. پشتیوانی شەقامی عیراقی هەیە.

ئەو بڕگەیەی لەیاسای بودجەی پارساڵدا، هەرێمی پابەند کرد، هەمان رۆحی ئەو بڕگەیەیە کەلەیاسای قەرزدا چەسپێنرا.

دەبوو لەبنەمادا کورد لەگەڵ قانونی قەرز نەبونایە.

قەرزکردن ئەگەر بۆ وەبەرهێنان نەبێ و بۆ خەرجی بێ کارەساتی ئابوری و دارایی بەدوادادێت.

ئەگەر بەویست و ئیرادەی هێزە سیاسیەکانی ئێستای عیراق بێت نەک موچەی هەرێم نادەن، بەڵکو سزاو ئابڵۆقەی زۆر دەخەنە سەر کوردستان. بەڵام ئیرادەیەک هەیە لەسەرووی عیراقەوە کە ناتوانن موچە نەنێرن. هەرێمیش لەم هاوکێشەدا خەتابارو بێباکە.

نایەوێ بچێتە ژێر فشارەکانی بەغداو شەڕی کات دەکات. چیتر کارتی ئەم ملنەدانەی هەرێم بڕ ناکات. یەکگرتوویی فراکسیۆنەکانی کورد لەو پرسەدا کارێکی باش بوو، هەرچەندە نەیتوانی ببێتە رەدع لەبەرامبەر (فراکسیۆنە یەکگرتوەکانی شیعەو سونە).

یاساکە روونە سەردەمی ۳۲٠ ملیار کۆتایی هات، بڕێک نەوت لەبەرامبەر بڕێک پارە.

دانوستانەکان پێویستە بەردەوام بێ و هەرێم بڕێک نەوت لە رێگەی سۆمۆوە بنێرێت تا پەسەندکردنی یاسای بودجەی نوێ و گەیشتن بە رێکەوتن. هەرێم پێویستە ئەم سەنگەربەندیەی فراکسیۆنەکانی شیعەو سونە بۆ پرسەکانی تریش بەجدی وەربگرێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا