سه‌ڵاح سالار
01/11/2020
1021 جار خوێنراوەتەوە
كورد و ئیسلام
سه‌ڵاح سالار
سه‌ره‌تا ده‌بێت
ئه‌وه بزانین ئایینی ئیسلام و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی (دروودی خوای له‌سه‌ر)، بۆ یه‌ك نه‌ته‌وه
و نیشتمان و گه‌ل و هۆز نه‌هاتوون، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و ته‌نانه‌ت بۆ
ئاده‌می و په‌ری (ان‌س و جن) هاتوون، بۆیه هه‌موو گه‌لێك وه‌ك یه‌ك مافیان به‌سه‌ر
ئه‌م ئایینه و په‌یامبه‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
كورد یه‌كێكه
له‌و گه‌لانه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تای ئایینه‌كه‌وه تێكه‌ڵ به ئیسلام بووه و زۆریش
خۆشحاڵ بوو كه سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامی له‌ژێرده‌سته‌یی فارسه‌كان ڕزگاری بوو.
**** **** ****
په‌یامبه‌ر
هاوه‌ڵی كوردی هه‌بوو
یه‌كێ له
هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر)، كورده و ناوی كابانی كوردییه، ئه‌مه
گومانی تێدا نییه و فه‌رمووده‌یشی له په‌یامبه‌ره‌وه گێڕاوه‌ته‌وه.
ته‌نانه‌ت باس
له‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌بوبه‌سیر، ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی كه قوڕه‌شی به‌چۆكدا هێنا و
سوڵحی حوده‌یبییه‌ی پێ ده‌ستكاریی كردن، ئه‌ویش كورده و كوڕی كابان، یاخود كاوانی
كوردییه، ئه‌م باسه ڕاجیایی له‌سه‌ره.
**** **** ****
په‌یامبه‌ر
پۆشاكی كوردی له‌به‌ر كردووه
فه‌رمووده‌یه‌كی
دروست (صحیح) هه‌یه: حدثنا أحمد بن يونس، قال: حدثنا إبراهيم بن سعد، قال: حدثنا
ابن شهاب، عن عروة، عن عائشة، أن النبي صلى الله عليه وسلم صلى في خميصة لها
أعلام، فنظر إلى أعلامها نظرة، فلما انصرف قال: «اذهبوا بخميصتي هذه إلى أبي جه‌م
وأتوني بأنبجانية أبي جه‌م، فإنها ألهتني آنفا عن صلاتي» وقال هشام بن عروة، عن
أبيه، عن عائشة، قال النبي صلى الله عليه وسلم: «كنت أنظر إلى علمها، وأنا في الصلاة
فأخاف أن تفتنني».
په‌یامبه‌ر له‌ناو
به‌رگێكدا نوێژی ده‌كرد كه ڕه‌ش و خه‌ت خه‌تی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بوو، كاتێ له‌نوێژه‌كه‌ی
بووه‌وه فه‌رمووی ئه‌م پۆشاكه به‌رنه‌وه بۆ ئه‌بی جه‌هم و ده‌ستێ جلوبه‌رگی
دیكه‌م بۆ بێنن، ئه‌م به‌رگه ڕه‌نگاوڕه‌نگه هێڵداره له نوێژه‌كه‌دا سه‌رنجم ده‌بات
و به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵم ده‌كات.
حدثنا عبيد
الله بن معاذ، ثنا أبي، ثنا عبد الرحمن يعني ابن أبي الزناد قال: سمعت هشاماً يحدث عن أبيه، عن عائشة بهذا الخبر قال:
وأخذ كردياً كان لأبي جهمٍ فقيل: يارسول الله، الخميصة كانت خيراً من الكرديّ.
چوون ده‌ستێ
جلی كوردی‌یان هێنا و په‌یامبه‌ر له‌به‌ری كرد. دیاره پۆشاكه‌كه‌ی پێشووش هه‌ر هی
ئه‌بووجه‌هم بووه و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه بۆی بگۆڕێت به ده‌ستێ جلی دیكه، هه‌رچه‌نده
ڕه‌نگه به‌هۆی ساده‌یی ئه‌م به‌رگه‌یان، یاخود ته‌سكی و فراوانییه‌وه كه پڕ به
به‌ری نه‌بووبێت وتیان جله‌كه‌ی تر له‌م كوردییه باشتر بوو.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی
دروست و بێگومان، كه په‌یامبه‌ر جلوبه‌رگی كوردیی پۆشیووه و ته‌نانه‌ت به‌و وه‌سفانه‌ی
ده‌سته جله‌كه‌ی دیكه‌شدا كه ده‌ڵێت: دوو پارچه‌ی ڕه‌ش بوو ڕه‌نگه ئه‌ویش هه‌ر
كوردیی بووبێت.
**** **** ****
قورئان وشه‌ی كوردی تێدایه
گومانی تێدا
نییه كه قورئانی پیرۆز هه‌مووی عه‌ره‌بی نییه و وشه‌ی نا عه‌ره‌بیشی له‌خۆگرتووه،
وه‌ك عیبری، فارسی، كوردی و ..تد، هه‌ژار موكریانی له‌چاوپێكه‌تنێكدا ده‌ڵێت:
زیاتر له 70 وشه له قورئاندا هه‌یه كه عه‌ره‌بی نیین و هی زمانه‌كانی عیبری
و فارسی و كوردی و ئه‌وانی تریشه.
یه‌كێ له‌و
وشانه‌ی له قورئاندا هه‌یه و كوردییه، له سوره‌تی (الفیل)دا هاتووه. كاتێ
قورئان باسی ڕووداوه‌كه و له‌ناوبردنی سوپا گه‌وره و داگیركه‌ره‌كه‌ی ئه‌بره‌هه
ده‌كات، كه به فیلی گه‌وره و زه‌به‌لاحه‌وه هاتبوون بۆ وێرانكردنی ڕووگه‌ی
پیرۆز (كعبة)، قورئان ده‌فه‌رموێت: ئه‌و سوپایه له‌لایه باڵنده‌ی ئه‌بابیله‌وه
به (سجیل) ته‌فروتوونا بوون و هه‌موویان له‌ناو چوون.
ئینجا با
بزانین وشه‌ی (السجیل) چی زمانێكه؟
مامۆستا عه‌لی
باپیر له كتێبی (پوخته‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا) ده‌ڵێت: وشه‌ی سجیل فارسی
یان كوردییه. له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ڵێت: به به‌ردێك به‌ردبارانیان
ده‌كردن له قوڕ دروستكرابوو، ته‌به‌ری
(طبری) وشه‌كه ده‌باته‌وه سه‌ر سه‌نگی گڵ، سه‌نگ واتا به‌رد و گڵیش واتا قوڕ،
واتا به‌ردێك كه له قوڕ دروستكرابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زمانی عه‌ره‌بییدا
پیتی (گ) نییه بۆیه گۆڕاوه بۆ سنج جیل، ئینجا كه دوو پیتی جیمه‌كه‌یان پێكه‌وه
لێكداوه گوتوویانه سجیل.
چونكه هه‌موومان
ئه‌وه ده‌زانین هه‌ر شه‌دده‌یه له‌سه‌ر هه‌رپیتێك هه‌بوو ئه‌وه دوو پیته و
لێكدراون و به‌و شه‌دده‌یه قورسكراوه. ئێستا واتا وشه‌كه ئاوایه كه ئه‌و
سوپایه به سه‌نگه گڵ به‌ردباران كراون.
ئه‌مه‌ش وشه‌ی
كوردییه و ڕه‌نگه وشه‌ی دیكه‌ی كوردییش له قورئانی پیرۆزدا هه‌بێت و گه‌ڕان و
وردبوونه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێت.
ئێستاش ڕه‌نگه
بۆچوونێكی تر بێته پێشه‌وه و بڵێت: وشه‌یه‌كی فارسییه، نه‌ك كوردی. ده‌ڵێین: ده‌گونجێت
هی هه‌ردوو زمانه‌كه‌ش بێت، چونكه له‌و وشه‌یه‌دا هه‌ردووكیان هاوبه‌شه‌ن.
**** **** ****
خاكی كوردستان
پیرۆزه و لانكه‌ی دووه‌می مرۆڤایه‌تییه
كاتی لافاوه‌كه‌ی
سه‌رده‌می نوح په‌یامبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ر، ئه‌و په‌یامبه‌ر گه‌وره‌یه نزای
كرد كه‌شتییه‌كه‌ی له شوێنێكی پیرۆز له‌نگه‌ر بگرێت، قورئان ده‌فه‌رموێت: وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلًا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ
الْمُنزِلِينَ.
پاشان كه‌شتییه‌كه‌ی
له كوردستان له‌نگه‌ری گرت، قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رمێت: وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ. كه‌شتییه‌كه له‌سه‌ر چیای جودی له‌نگری گرت و وه‌ستایه‌وه،
نوح و یارانی له كوردستان دابه‌زین و كوردستان بوو به لانكه‌ی دووه‌می مرۆڤایه‌تی.
چیای جودی له باكووری كوردستانه و له‌كاتی كنه و پشكنین بۆ شوێنه‌واره‌كه‌ی،
شوێنی كه‌شتییه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سه‌ڵاح سالار