له‌تیف حسێن
15/10/2020
437 جار خوێنراوەتەوە
که لێمان ڕۆی، به قه‌ڕنێ تر به‌تۆزی پێی ناگه‌ینه‌وه
له‌تیف حسێن، توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنامه‌نووس
داخستنی ده‌رگای قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌کان نیگه‌رانی و بارگرانییه‌کانی خه‌ڵکی نادیده مه‌گرن، ئه‌وه‌ی ئه‌لف و بێی حزبایه‌تی و سیاسه‌ت تێگه‌یشتبێت، له حوکمڕانی گه‌یشتبێت، دانانیشێت و ته‌ماشاکاری توڕه‌یی و نیگه‌رانی خه‌ڵک بێت، ته‌ماشاکاری هه‌ڵکشانی توندوتیژی و تاوان و تاوانکارییه‌کان بێت، ئه‌بێت ئه‌وه بزانێ که به‌رده‌وامیدان به‌م دۆخه باجی قورس ده‌بێت و هه‌مووان لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین، (که لێمان ڕۆی، به قه‌ڕنێ تر به تۆزی پێی ناگه‌ینه‌وه).
تا دۆخی مووچه چاک نه‌کرێت و ژیانی خه‌ڵکی باش نه‌کرێت، چاکسازیی و هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی تر بۆ خه‌ڵک جێگه ناگرێت.
هه‌رچی پڕۆژه و چاکسازیی هه‌یه که نه‌بێته هۆی باشکردنی ژیانی خه‌ڵکی هیچی لێ سه‌وز نابێت، خه‌ڵک زۆر ئارامی گرتووه، زۆر رێگه‌ی تاقیکردۆته‌وه، به‌ڵام ئارامگرتنیش سنوور و کاتی خۆی هه‌یه.
تکایه له‌وه زیاتر ئارامیی خه‌ڵکی نادیده مه‌گرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف حسێن