كهریم شهریف قهرهچهتانی
10/10/2020
960 جار خوێنراوەتەوە
کێش دابەزاندن بەشەربەت و خوێندنی ئۆنلاین!
د.کەریم شەریف قەرەچهتانی
لەدۆخێکی تا ئەوپەڕی هەستیارداین، وەزعێکیان بەسەر ئەم میللەتەدا هێناوە ئەستەمە جیاکردنەوەی لایەنی ئەرێنی و نەرێنی.
منداڵەکانمان بە بڕیارێک دەست بەخوێندنی ئۆنلاین دەکەن کە وەک مانگەشەو دیارە سەرکەوتوو نابن و جیلێکی نەخوێندەوار بەرهەم دەهێنین ئەگەر سەربگرێت، ئەوە جگە لەم بارگرانییەی بۆ خێزان دروست دەبێت بۆ دەستخستنی خەتی ئینتەرنێت و ئایپاد لەم دۆخە ناهەموار و بێ مووچەییە!
بەشێکی زۆری گەنجەکانمان بێ هۆشکراون بە سۆشیال میدیا و تیکتۆک و پەبجی و ئەم لێشاوە زۆرەی کافتریا و کەناڵی فاشل لەم هەرێمە بچوکەدا.
لەلایەکی تر ئەم هەمووە ماڵ و سەنتەری کێش دابەزاندن و بەلاڕێدابردنە بەناوی دابەزاندنی کێش بەشەربەت، ژەهر دەکەنە قورگی ئەم میللەتە و خەریکی ئابڕوبردنی ئافرەتانمانن و شێرازەی خێزانەکان تێکدەدەن، هیچ کەسێکی دەسەڵاتدار و دەستڕۆیشتوش پێیان ناڵێ بوەستن و چیتر ئەم میللەتە وێران مەکەن!
کەواتە ئەرکی خێزانی ڕەسەن و کەسانی خەمخۆرو ڕۆشنبیر لەمڕۆدا زۆرقورسە، بۆیە دهڵێم ماندوونەبن!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی كهریم شهریف قهرهچهتانی