سهردار عهزیز
23/08/2020
517 جار خوێنراوەتەوە
ئایا قەتەر چامپیونس لیگ دەباتەوە؟
لە ٢٣ی مانگی یانزەی ساڵی ٢٠١٠ لە کۆشکی ئیلیزێ،
سێ کەس لە دەوری مێزێکی نانخواردنی نیوەڕۆ کۆبونەوە. ئەو سێ کەسە سارکۆزی سەرۆکی ئەوکاتە
فەرەنسا و میشێل پلاتینی، سەرۆکی یوئەیفا
لە گەڵ شێخ تەمیم بن الحمد الثانی.
لە خەیاڵی هەرسێ کەسەکەدا ڕوداوێک بە زەقی
ئامادەبوو. دەنگدان لە سەر میواندارێتی مۆندیالی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢. پلاتینی هەتا ئەو
کاتە پشتیوانی ئەمریکا بوو، بەڵام پاش ئەو نانی نیوەڕۆیە، ڕای گۆڕی. پاشان کوڕەکەی
ئیشێکی باشی دەستکەوت، بەس ئەلێن هیچ پەیوەندی بەوەوە نیە.
بۆ قەتەر هەنگاوەکە زیاتر جیوپۆلەیک بوو. قەتەری
پارە زۆر، خەمی ئەوەیە لە نێوان سعودیە و ئێراندا چۆن نەخورێت، یان ساندویچ نەکرێت،
بۆیە هەموو هەوڵی بۆ ئەوەیە کە چۆن هاوڕێ بکڕێت و گەورە دەرکەوێت و دیاربێت. ئەمە
کرۆکی دیپلۆماسییەتی قەتەرییە.
نۆ ڕۆژ دوای ئەو نانی نیوەڕۆیە، لە زیورخ دەنگدرا
بە قەتەر، کە میوانداری مۆندیال بکات. پاش ئەوە قەتەر بۆ ئەوەی زیاتر لە فەرەنسا
نزیک بێتەوە، بڕیاری دا پارسی سان جێرمان بکڕێت. لە ڕوی کۆمەڵناسییەوە، پی ئێس جی،
تیمی خەڵکە پەراوێزی و تێکەڵ و دەرەکیەکانە کە لە دەرەوەی ناوەندی شاری پاریس دەژین،
ئەو جێگایەی کە بێنەلو. هەتا پێش ئەوەی ببێت بە تیمێکی سەرکەوتوو، خەڵکی ناوەندی
شاری پاریس بێزیان نەدەهاتەوە تەماشای یارییەکانی بکەن. بەڵام سوپاس بۆ پارەی قەتەر
ئێستا تیمێکی سەرکەوتوە. بەڵام جگە لە مباپێ هیچ یاریکەرێکی تری نیە خەڵكی بێنەلوک
بێت.
بۆ قەتەر فەرەنسا گرنگە، خاوەنی دەنگە لە ئەنجومەنی
ئاسایش، پێویستی بە پارەیە، هەروەها پاریسی ١٢ ملیونی تیمێکی نەبوو شانازی پێوەبکات.
ئایا قەتەر یارییەکە دەباتەوە؟ وابزانم قەتەر
براوەیە، پێش فیکەی حەکەم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سهردار عهزیز