ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی 23/05/2020 661 جار خوێنراوەتەوە

سەرقاڵ کردنی خەڵک بەشتی لاوەکیەوە!؟ گەمژاندنی خەڵک بەردەوامە!؟

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی

وورووژاندنی خانەنشینی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم بەنموونە!؟
زۆر بابەتەکە درێژ ناکەمەوە، ووروژاندنی ئەم بابەتە لەم کاتەدا لەپای چی!؟ با ئەوانەی شارەزای یاسا و قانونن وەڵام بدەنەوە!؟ پارەی خانەنشینی و خانەنشین بوون استحقاقێکە (زۆری و کەمی و عەدالەت پرسێکی ترە) لەگەڵ تەواو بوونی وەزیفەکە دێتەدی!؟پەرلەمانتارێک لە خولی پێنجەم کە دوو ساڵ و نیوی خولەکە ماوە یانی چی بچێت فۆرم پڕبکاتەوە!؟ چ ڕێکارو ئیجرائاتێک دەکرێت کە ئەو لە خولەکە بەردەوامە و ئەندامی پەرلەمانە و لە وەزیفەی گشتی دا خزمەت دەکات!؟
ئەمە جگە لە گەوجاندنی خەڵک و مزایدات و ئەوەندەی تر نابووت کردنی پەرلەمان و پەرلەمانتار هیچی تر نییە!
ئەمە ساردکردنەوەی خەڵکە لە بەشداری هەڵبژاردن، تا ڕێگا بۆ تەزویر و ساختەکاری بکرێتەوە، بە ساختەکاری سندوقەکانی دەنگدان پڕبکرێنەوە.
لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووی یەکێتی لای بەرپرسێکی یەکگرتوو ووتبووی (پارتی فێڵی لێکردین، لەسەر ئەوە ڕێکەوتبوین کە دەنگدەر هەر پێناسی باری شارستانی (تەسکەرە)ی پێ بێت، بۆیە ئێمە فریای دەرهێنانی ڕەگەزنامە (جنسیە) نەکەوتین و تەنها پشتمان بە تەسکەرە بەستووە).
بڕۆ دەرگای دەمی جوێن فرۆشان لەسەر پەرلەمانتار و پەرلەمان بکەنەوە و کەچی بەعسی و پێشمەرگە کوژی وەک شێخ جەعفەری پارێزگاری پێشووی سلێمانی ئێستا لە سلێمانی زەویەکانی وەردەگرێتەوە، مستەشاری ئەنفالچی و پێشمەرگە و هاووڵاتی کوژی گۆڕ بەگۆڕ و خاوەنی سروودی (سەرۆکمان زێرە رووناکی چاوە، کاکە سەدامە هێزی هەناوە) بە باوەش پارەی خانەنشینی پێشمەرگایەتی وسەربازی وەردەگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا