له‌تیف ره‌شید 10/05/2020 217 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەپەڕلەمانتاران

 

لە كاتێكدا كە هەموو دوونیا وحكومەت وپەڕلەمان و ئەنجومەنەكان سەرقاڵی گەڕان ودۆزێنەوەی چارسەر ودەرمانی گونجاون، بۆ دەرباز بوون لەو بارودوخی ناهەمواری بڵاَو بوونەوەی ڤایرۆسی كورۆنا، وخەریكی دۆزینەوەی هەلی كار و ڕزگار كردنی هاووڵاتیانن لە نەبوونی وبرسیەتی، لەم كاتەدا كە هەرێمی كوردستان روو بەڕووی كێشە وقەیرانی زۆر قوڵ دەبێتەوە لەدواكەوتنی موچە دەبێنین چەند هێز ولایەنێكی سیاسی خەرێكی شەڕن لەسەر دەسكەوت حزبی و سیاسی وامتیازات وپۆستی وەزاری.

لەم كاتەدا كە عیراق روو بەرووی كێشە زۆر قۆل بۆتەوە بەهۆی دابەزێنی سعری نەوت لەبازارەكانی جیهاندا، وكەم بوونەوەی داهاتی ووڵات بەشێوەیەكی بەرچاو، كەوەفدی حكومەتی هەرێمی لەدوای چەندین كۆبوونەوە ودانشتن نەیان توانی قەناعەت بەحكومەتی عیراق بكەن بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێری، بەهۆی نەبونی شەفایەت لەمەلفی نەوت وشكست هێنانی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ، كەلەنەتیجەدا خەڵكی كوردستان باجی فەشلی سیاسەتی حزبەكانی دا.

لەم بارودۆخەدا لەجیاتی ئەوەی پەرلەمانی كوردستان لەخەمی چونیەتی چارسەركردنی دۆخی خراپی ژیانی وگوزەرانی خەڵكی كوردستان بێت، ومەوقفی جدی هەبێت لەسەر ناكۆكی وپەڕتەوازەیی لایەنە سیاسیەكان، وڕێگربێت لەبڵاو بوونەوەی گەندەڵی ودیار نەمانی داهاتی گشتی و وارداتی فرۆشتنی نەوت و چۆنیەتی پاراستنی سەروەت وسامانی ووڵات، بەپێچەوانەوە دەبێنین پەرَلەمان بۆتە شوێنی تۆڵە سەندنەوەو وسزا گەیاندن بە كەسانێك كەخەریكی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵین.

لە كێشەی سەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕلەمانتاران، ئەگەر یاسا سەروەر بوایە و كار بە بڕیارەكانی دادگاكان بكرایە، نەدەبوو پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی بخرێتە دەنگدانەوە، ئەوەی كە رویدا لە پەڕلەمانی كوردستان بۆی دەرخستین كە هاوڵاتیان لەهەرێمی كوردستاندا بەرامبەر یاسا یەكسانین، وحكومەت و پەڕلەمان و دەسەڵاتی دادوەرێش بۆ بەرژەوەندی تایبەت وحزبی بەكار دەهێنرێت.

پێویستە پەڕلەمانتار كە نوێنەرایەتی گەل دەكات ئازاد بێت لە دەربڕینی قسە و بیرو بۆچوونەكانی، چونكە ئەوە نوێنەرایەتی وبەناوی هاووڵاتیانەوە دیید وبۆچوون دەڕدەبڕێت،كە زۆر جار قسەكانی و بیروبۆچوونەكانی بەدڵی دەسەڵات نابن.

هەر لەوپێناوشدا و بۆ ئەوەی دەرفەتی ئازادی ڕادەربڕین بۆ پەرلەمانتار زامن بكرێت پارێزبەندی پەرلەمانی لەدەستور و پەیڕەوی ناوخۆی زۆربەی پەڕلەمانەكانی ووڵاتانی دوونیادا جێگیر كراوە، وڕێوشوێنی دانان و هەڵگرتنیشی دیاری كراون.
بەڵام ئەو پارێزبەندیە بە مانای ئەوە نیە كە پەڕلەمانتار لەسەروی یاساوەیە و هەرچی بكات نابێ لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێ،بەڵكو ئەویش تا سنورێكی دیاری كراوەو.
هەڵگرتنی پارێزبەندی بەم شێوەیەی ئێستا، لەلایەك ئامانج لێی سەركوت كردنی دەنگی ئازادە وسزادانی كەسانێك كە ڕووبەڕووی ناعەدالەتی ونەبوونی شەفافیەت لە هێناوەو ودابەش كردنی داهات وپارەی نەوت دەبنەوە، لەلایەكی تروە زیانێكی گەورە بە سومعەی هەرێمی كوردستان ومەوقعی سیاسیەكەی لەدوونیای دەرەوە دەگەینێت، وكیشەی نێوان هێز ولایەنە سیاسیەكان گەورەتر دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا