شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا 09/05/2020 61 جار خوێنراوەتەوە

دوای ئەمانە چی؟

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا

٢٠٢٠/٥/٧ ڕۆژێکی دیکەی ناشرین لەھەرێمێکی لێوان لێو لەقەیران..
ھەرچەندە ئەمەی پارتی کردی لە دیوی دەرەوە کارێکی یاسایی بچوکە، بەڵام ھاوکێشە گشتیەکە واناڵێت وکرۆک و ئاماژەکانی گەورەن.
ئەمەی ئەمڕۆ ئەنجامی کۆمەڵێک ھەنگاوی کەڵکەبووە.
کاتێک سەرۆکی پەرلەمان فراکسیۆنی گۆران و تیمی حکومەتیان دەرکرد، ئەگەر ئەوکات لایەنەکانی دەرەوەی پارتی یەک ھەڵوێستبان ئەمە ڕوی نەدەدا، نەک ھەڵوێست نەبوو، پەرلەمان بۆ کاک مەسعود کاراکرایەوە ڕیفراندۆم بکات، ئەنجامەکەمان دیت!!!
دوێنێ ٥٤ چوار پەرلەمانتار بە پارتی وت: ئەمە مەکەو ھەڵەیە، بەڵام گوێی نەگرت.
ئێمە باوڕمان بە ڕێککەوتنە لە پێناو سودی گشتی، نەک لە پێناو ڕێککەوتن.
کاتێک کاک نەوشیروان لە لەندەن گەڕایەوە و پێش گەرانەوەی و خۆ ئامادەکردنی بۆ مردن کۆمەڵێ کۆبونەوەی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوەکانی گۆران کرد، وتی ھاوسەنگی ھێز لاسەنگ بوە! بۆیە دەبێت ی.ن.ک و گۆران ببنە خاوەنی پڕۆژەی ھاوسەنگی ھێز! لەسەر بنەمای چاکسازی و سیستمێکی باشی حوکمڕانی رێکەوتنی شاری جوانی لێکەوتەوە! بەڵام مەرەکەبی واژۆکەیان وشکنەبوەوە! بەشێک لە یەکێتی پیلانیان دژ گێرا!! ئێستا گلەیی چی لە پارتی دەکەن!!
ئەم پەرلەمانە و ھێزی پارتی..
پارتی ئێستا دەڵێ چیم بوێت دەیکەم، بەھێزی خۆی و ھێزی کۆتاکان کە خاوەندارێتی کۆتاکان دەگەڕێتەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساختەکاری زۆر پارتی و یەکێتی لە ھەڵبژاردن و ڕێژەی زۆری کۆتاکان و بایکۆتی دەنگدەران پێماندەڵێت: ئەم پەرلەمانە نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵک نیە، بەڵام تەنیا دامەزراوەیەکیشە بتوانێت بەشێک لە نوێنەرایەتی تێدا ببیندرێت.
لەھەموو دنیاداو لە ناشترین سیستەمدا کەمێک ڕێز لە پەرلەمان دەگیرێت، بەو پێیەی نوێنەرایەتی دەنگی خەڵکە، بەڵام پارتی کاتێک پەرلەمانی دەوێت بەقسەی خۆی بکات، ئەگەر باوه‌ڕی بە زۆرینە و کەمینەیە ئەو کاتەی زۆرینە نەبوو بۆچی دایخست؟
ئەمجارە پارتی ڕێزی بۆ نزیک نیوەی پەرلەمان نەبوو !! پارتی بەمە نازانێت چ زەرەرێکی کردو ھەرێمی شەق کرد بەشێوەکی زەق و رون، ئاوا دەتانەوێت دەوڵەت دروست بکەن؟
خاڵە جەوهەریەکە ئەمەیە:
ئەوانەی بایکۆتی پەرلەمانیان کرد دژ بە پارێزبەندی.. بۆچی دەچنەوە پەرلەمان؟ بۆ رێز لەخۆتان و دەنگدەرانتان ناگرن!؟ کاری پەرلەمان دەڕوات و لەسەر ئێوە ناوەستێت و حسابی یەک پولی قەلبتان بۆ ناکەن.
پرسیارەکە ئەمەیە: چی بکەین؟
گۆڕان چووە حکومەت بۆ ئەوەی چاکسازی بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، نەک بەردەوامیدان بە دۆخێکی خراپ.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان یەکێکە لە چالاکترین و تۆکمەترین ئۆرگانی گۆڕان، بەشێکی سەرەکیشە لە دروستکەری بڕیاری گۆڕان.
ھەر کارێک بەرامبەر فراکسیۆنەکەمان کرابێت بەرامبەر تەواوی بزوتنەوەی گۆڕانە...
فراکسیۆنەکەمان لە ماوەی ڕابردوودا، ئازایانە بەوردەکاریەوە گەندەڵی و دزی دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکان و کۆمپانیاو باج... ھتدیان دیاریکرد، بە پرۆژەیەکی تۆکمە نەخشە ڕێگای دەربازبوون لەم قەیرانەیان دانا، لە بری ئەوەی گوێیان لێبگیرێت، کرانە بەشێک لە سیناریۆیەکی ناشرین بۆ شکاندنی کەسایەتیان! کە سێ ڕۆژە داوادەکەن دەبێت پارێزبەندی لەکەس وەرنەگیرێتەوە، ئەگەریش وەرگیراوە لە ھەموی بێت، نەک نیوەی ئەوانەی بڕیاربوو پارێزبەندیان لێوەربگیرێتەوە ناوەکانیان نەخرانە بەرنامەی کارەوە، ئەو چوار کەسەش کە دانران سیناریۆ بوو بەشێکی بۆ شکاندنی ھاوڕێکانی ئێمە بوو.
لە مەودا دەبێت بزانن فراکسیۆنەکەمان نەک چاوترسێن جدی تر قسەیان دەبێت.
بزوتنەوەی گۆڕانیش کۆبونەوە دەکات، دراسەی کۆی ڕێککەوتن و شێوازی بەشداری و ئەو چاکسازیانەش دەکات، کە دەبوو بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا

سەرەتا