زانا عهبدولرهحمان
08/05/2020
727 جار خوێنراوەتەوە
لە كۆسرەت رەسوڵە و تا سۆران عومەر
مێژووی پارتی لەگەڵ كاری پەرلەمانی ئەوەندە ناشیرینە ئەبێت سۆران عومەر شكور بێت كە بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرنەكرد.
پارتی لە دوای ئەوەی كە پەرلەمانی بە هاوكاری دەبابەكانی بەعس لە ٣١ ئاب داگیركرد یەكەم كاری ئەو پەرلەمانەی پارتی ئەوە بوو بەكۆی دەنگ بڕیاری لە سێدارەدانی كۆسرەت ڕەسوڵیان پەسەندكرد كە ئەوكات تینی بۆ پارتی هێنابوو.
ئەو بڕیاری لە سێدارەدانە تا خولی سێی پەرلەمان بەركاربوو.
لە خولی سێ بڕیاری فەلاقە و حەسیر مەیدانیان بۆ عەبدڵای مەلانوری دا سێ پەراسویان شكاند.
لە خولی چوار پەرلەمانی داخست رێگەیان لە دكتۆر یوسف سەرۆكی پەرلەمان گرت بێتەوە بۆ هەولێر.
لە خولی پێنجیش خەریكی هەڵگرتنی پارێزبەندین لەسەر رەخنەگر و دەنگە ئازاكان.
ئەمە مێژووی كاری پەرلەمانی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی زانا عهبدولرهحمان