مه‌هدی شوشته‌ری
19/03/2020
399 جار خوێنراوەتەوە
پێویستی به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی جیهانی كۆرۆنا
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین له كۆتایی مانگی ئه‌یلولی 2019 ی زاینی، ئه‌م وڵاته رێكارگه‌لێكی بێ پێشینه‌ی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و ڤایرۆسه گرته‌به‌ر.
له‌سه‌ره‌تادا زۆرێك له خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وابوو كه ئه‌م ڤایرۆسه وه‌ك سارس و ئیبولا له ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان بڵاو نابێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌فتاری ڤایرۆسی كۆرۆنا له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردودا ئه‌وه‌ی پیشان دا كه ئه‌م ڤایرۆسه به پێچه‌وانه‌ی ڤایرۆسه‌كانی پێش خۆی، سه‌ره‌ڕای نه‌ناسراوییه‌كه‌ی، هێزێكی زیاتری بۆ بڵاوبوونه‌وه هه‌یه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ڤایرۆسه ڕه‌نگه نه‌توانێت زۆرینه‌ی دانیشتوانی جیهان توشی نه‌خۆشی بكات به‌ڵام به دیدگایه‌كی خۆشبینانه‌وه، به‌هۆی خێرایی گواستنه‌وه‌كه‌یه‌وه ده‌توانێت كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی له‌به‌رچاو بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار توش بكات كه ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێت ژیانی ئاده‌میزاد و ته‌ندروستیه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی جیددی بكاته‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌رچاور بخاته‌سه‌ر كاروباره‌كانی دیكه‌ی ژیانی مرۆڤ وه‌ك ئابووری و بژێوی خێزانه‌كان.
به‌م شێوه‌یه ئابووری جیهان له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 ه‌وه ڕووبه‌ڕووی شۆكێكی گه‌وره و وێرانكه‌ر ده‌بێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ئیداره‌دانی ئه‌م ڤایرۆسه پێویستی به پێكهاته و دامه‌زراوه‌ی ته‌یاركراوی ته‌ندروستی وه‌ك نه‌خۆشخانه، كیت و پێداویستی پزیشكی هه‌یه كه به‌شێكی زۆر له توانا ئابووری و سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات.
په‌ڕینه‌وه‌ی خێرای ئه‌م ڤایرۆسه بۆ وڵاتان و ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان و توشبوونی زیاد له 160 وڵاتی جیهان به‌م ڤایروسه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار توشبوو و 7 هه‌زار مردوو (تا ئێستا) ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئه‌م دیارده‌یه په‌یوه‌ست به یه‌ك یان چه‌ند وڵاتێكی تایبه‌ت نییه. ئه‌مێستا ئه‌م بابه‌ته به ته‌واوی ڕوون بووه‌ته‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ سنورێكی جوگرافی، نه‌ژادی و ئایینی به فه‌رمی ناناسێت. كۆرۆنا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كی هاوبه‌ش و جیددی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان.
كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگری كردنه له‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه. ئه‌گه‌رچی پیداویستی پزیشكی، پزیشكه‌كان، كادیری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری ئێران، به‌دانپیانانی زۆرێك له پسپۆڕان و ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی جیهان، یه‌كێكه به باشترینه‌كانی جیهان و گه‌لی دۆست و برای عێراق و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ساڵانی ڕابردوودا سودیان له خزمه‌تگوزارییه پزیشكی و چاره‌سه‌ریه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌رگرتووه، به‌ڵام هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان و ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و شكست پێهێنانیدا ڕووبه‌رووی ڕیگری تیرۆریزمی ئابووری و كرداره سته‌مكار و دژه‌مرۆڤایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دژی گه‌لی ئێران بووته‌وه. به‌داخه‌وه، رژێمی ئابڵۆقه نایاساییه‌كانی ئه‌مریكا گه‌شتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه به ئاشكرا ناردنی ده‌رمان و پیداویستی پزیشكی بۆ خه‌ڵكی ئێرانی خستوه‌ته بارمته‌ی خۆیه‌وه و ئاسته‌نگ بۆ وه‌ده‌ستخستنی ئێران به كه‌لوپه‌لی پێویستی پزیشكی به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایر‌وسی كۆرۆنا دروست ده‌كات.
چاوه‌ڕوانیی به‌جێی كۆماری ئیسلامی ئێران له ته‌واوی ڕێخكراوه به‌رپرسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، حكومه‌ته‌كان و گروپه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاگه‌یاندنه بێ لایه‌نه‌كان و ئازادی خوازانی جیهان ئه‌وه‌یه كه له‌به‌رامبه‌ر كاره زۆرملێكانی واشینگتون بۆ ئابڵۆقه‌دانی سته‌مكارانه و تیرۆریزمی ئابووری له دژی گه‌لی ئێران بوه‌ستنه‌وه و هاوكاری حكومه‌ت و گه‌لی ئێران بكه‌ن بۆ شكست پێهێنانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئێستاكه كه ئه‌م ڤایرۆسه بووه‌ته په‌تایه‌كی جیهانی و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش وه‌ك هه‌ڕه‌یه‌كی جیهانی گشتگیر ناساندویه‌تی، بڕوامان وایه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری ڤایرۆسی كوشنده و بێ ڕه‌حمی كۆرۆنا پێویستی به هاوكاری و عه‌زمی شێلگیرانه و هاوبه‌شی هه‌موو حكومه‌ته‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌یه كه دور بێت له دیدگا جیاكاری و تیروریستیه‌كانی وه‌ك ئابڵۆقه دژبه مرۆڤایه‌تیه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دژی گه‌لی ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی مه‌هدی شوشته‌ری