هونه‌ر تۆفیق 12/02/2020 681 جار خوێنراوەتەوە

تیۆری هاوسەرۆکی

لەناو زماندا (سەر) باڵاترین پلەی دەستەڵاتە بۆیە پێشگری سەر بۆ پلەکانی دەستەڵاتداری بەکارهاتووە : سەر- ۆک ، سەر- کردە ، سەر- دار ، سەر- هەنگ ... هتد.

کەسی سەرۆک، ڕابەری سیاسی و ئیداری و بریاردانە لە کۆمەڵگە و سیستەمدا. بەپێ ی گۆڕانکاریەکان لە شێوازی ژیان و بەڕێوەبردندا، گۆڕانکاری بەسەر تیئۆری سەرۆکبوون و دەستەڵاکانیشدا هاتووە. دروستبوونی یەکێتی ئەوروپا و فدراسیۆنی وڵاتەکانی ئەو یەکێتی یە، تیئۆری هاوسەرۆکی بۆ بەڕێوەبردن زیاتر هێنایە پێشەوە .

لەناوەندە فیکری - سیاسیەکانەدا مۆدێلی بەرێوەبردنی هاوبەشیان بە یەکێک لەچارەسەریە ئیداری و سیاسیەکان پێشنیارکردووە. سەرکردەکانی پەکەکە، ئەو مۆدێلەیان دەمێکە پراکتیزە کردووە، بە شێوازی سەرکردایەتی هاوبەش کەجەکە بەڕێوەدەبەن . ئەزموونی سەرۆکایەتی هاوبەش لەگەڵ ئەوەدا کەتازەیە، پرۆسەیەکی مەرجدارە لە پراکتیکردنیدا. یەکێک لەخاڵە سەرەکیەکانی مەرجەکانی بوونی هەمئاهەنگی و یەک ئامانجی هاوبەش لە جێبەجێکردن و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکاندا. واتە هاوسەرۆکی لەپێناو چارەسەری ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی پلە و پۆستەکاندا نیە، تا دەستەڵاتی سەرۆکی تیادا دابەشبکرێت بەسەر چەند کەسێکدا، بەڵکە تیئۆری هاوسەرۆکی لەپێناو گەشتنە بە ئامانجی هاوبەش لەڕێگەی تیمی بەریوەبردنی هاوبەشەوە.

هاوسەرۆکەکانی کەجەکە جەمیل بایک، قەرەیلان، قەرەسوو، کاڵکان، بەسێ هۆزات، پێکهاتەی سەرکردەی چەند موئەسە و ئۆرگانێکی سیاسی جیاوازن بەهاوبەشی سەرۆکایەتی گەورەتر لەپارتێکی سیاسی لە هەرچوارپارچەی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەن. هەریەکێکیان بەجیا دەتوانن ئیدارەی ناکۆکیە سیاسیەکانی ناوچەکە بکەن، بەڵام پێکەوە بەهاو بەشی لەپێناو وەرگرتنی بریارێکی سیاسی بەهێز کۆنسەکەیان پێکهێناوە، بەجیاوازی ئەرک و ئیشکردن، هاوشێوەی سەرۆکایەتی فدراسیۆنی ئەوروپا، پێکەوە یەک یەکێتی و بەجیاش هەریەکەیان وڵاتێک لەو یەکێتی یە بەرێوەدەبەن لەچوارچێوەی سیاسەت و ئامانجی هاوبەشدا.

یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش دەیەوێت لەپێناو چارەسەری کێشەکانی سەرۆکی حیزبەکەدا ئەزموونی هاوسەرۆکی بکات. ئەگەر سەرکردەکانی ئەو هاوسەرۆکیە لەستراتیژ و توانای سیاسیدا هەریەکێکیان قەرەیلان و بایک و کالکانێک نەبێت، ئەزموونەکەیان خراپتر لەشکست، حیزبەکەش دووچاری هەڵوەشاندنەوە دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا