بڕیار ته‌ها 14/01/2020 188 جار خوێنراوەتەوە

خاڵە لاوازەکانی ڤاڵڤێردی

شیکاری وەرزشی

یەکەم ــ خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز نەبوو، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەکاندا وەک ڕاهێنەری یانەیەکی گەورە قسەی نەدەکرد، ئەمە وایکردبوو لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە لاواز بێت.

لەهەمانکاتیشدا نەیدەتوانی خواستی خۆی بۆ کڕینی یاریزان بەسەر کارگێڕی یانەکەدا بسەپێنێت و بەشی زۆری ئەو گرێبەستانەی لەماوەی ڕاهێنەرایەتی ئەودا واژۆ کران کاردانەوەی کارگێڕی یانەکە بوو لە بەرانبەر ڕۆیشتنی نیمار، نەک ئەوەی خواستنی ڤاڵڤێردی بوو بێتن.

دووەم ــ نەبوونی حەماسییەت و گڕووتین لە ناوچەی هونەری یاریگادا، ڤاڵڤێردی هاوشێوەی ڕاهێنەرە سەردەمییەکانی ئێستایی جیهان حەماسییەتی نەبوو، ئەو ڕاهێنەرە کاردانەوەی زۆر کەم بوو، شێوازی پێدانی زانیارییەکانی بە یاریزانەکان لە ناو یاریگادا زۆر سارد و سڕ بوو، هەمیشە ڕووخسارێکی داڕووخاو و بێزاری هەبوو، کاتێک یاریزان ڕووخساری ڕاهێنەرەکەی بەو جۆرە بهاتایەتە بەرچاو نەیدەتوانی هەست بە پلانێکی گونجاو بکات بۆ بردنەوە.

سێیەم ــ پەیوەندی نێوان ڤالڤێردی و یاریزانەکان زۆر توند نەبوو، هەمیشە وەک ڕاهێنەر مامەڵەی دەکرد، ئەمە لە کاتێکدا ڕاهێنەرەکان هەمیشە وەک کەسێکی نزیک لە یاریزانەکان مامەڵە دەکەن، سەرنج لە کلۆپ و زیدان و کۆنتی و گواردیۆلا و مۆرینیۆ بدەن لە چۆنێتی ڕاکێشانی یاریزانی بە لای خۆیاندا، چونکە هەمیشە پەیوەندی باش هۆکارە تا ئەوەی یاریزانەکان زیاتر لە توانای خۆیان بۆ ڕاهینەر بەگەڕ بخەن.

بڕیار تەها

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی بڕیار ته‌ها

سەرەتا