ئاسۆ حهمهشین
31/12/2019
379 جار خوێنراوەتەوە
پرسی عێراق بەرەو کوێ؟
ئاسۆحهمه شین
لە ڕاستیدا هیچ کات وەک ئێستا ڕوون نەبووەتەوە بۆ گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەوەی کە عێراق بەڕێوەدەبات نە حکومەت و نە گەلی عێراقە وەک بەردەوام ئەو پڕوپاگەندەیەیان دەکرد، بفەرموون دەبینن ناوچەی سەوز باڵندەش بەسەریدا نەیدەتوانی بفڕێت بۆ وا بەئاسانی و بێگومان بەفەرمانی خودی سولەیمانی واڵاکراوە بۆ لایەنگرانی میلیشیا شیعیەکان وبەتایبەت کەتائیبی حیزبوڵای عێراقی تا تۆڵەی کوژراوەکانی دوێنیان بکەنەوە، لەهەمان کاتدا جەنابی سەرکۆمار کە ـکەس حاڵی بەحاڵی نەبێت ـ وسەرۆک وەزیران هیچ جۆرە پێگە وقورساییەکیان نەماوە و خۆیان بەتایبەت سەرکۆمار سەرقاڵ کردووە بە دۆزینەوەی کاندیدی سەرــ وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی کاتی تا ئامادەکردنی هەڵبژاردنی پێش وەخت، برادەرینە خاوەن فەخامەتینە و سەدر ئەعزەمی عێراق بەخوای خۆتان زیاتر سەرقاڵ مەکەن لەوەزیاتر بفەرموون هەر کەس بەڕێی خۆی، خوا ئاسانی بکات و بمان پارێزێت دۆخەکە هیچ ئومێدی خێری لێناکرێت، و عێراق بەتەواوی لە دوو ڕیانی نادەوڵەتی لا دوله جێگیر بووە و بەتەواوی بووەتە ئوستانێکی پڕ کێشەی ئێرانی.
بە کورتی پوختی پێم وایە ئەو دۆخە بێتامەی کە سەری تەواوی یاساییەکانیان پێوە سەرقاڵ کردووە بە تەفسیری ئەو دەستورەی زۆرترین پێشێلکاری تیا کراوە، هیچ بوونێکی نەماوە وپێویستە:
١ـ کارکردن بەدەستور ڕابگیرێت.
٢ـ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پاش پەسەند کردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ لەپاش بەهەند وەرگرتنی گۆڕانکاریەکان.
٢ـ حکومەتێکی بچوکی ڕاگوزەری سیاسی پێکبێت لە وەزارەتە سیادی و خزمەتگوازاریەکان بەتەنها.
٣ـ لەماوەی ٣ مانگدا هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام بدرێت بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی نێونەتەوەیی.
بەڵام کۆتا وێنەی عێراق بەدڵنیایەوە چەند توڵ بکێشێ هەر توانەوەیە لە هەرێمە جیاوازەکان و پارچەپارچە بوونە، چونکە نەک هەرپارێزگا و هەرێمێک بگرە هەر کوڵانێک دەگریت دە دەسەڵاتدار و لۆبی سیاسی حوکمی دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئاسۆ حهمهشین