بڕیار تهها
02/12/2019
616 جار خوێنراوەتەوە
کێ شایستەی تۆپی ئاڵتونییە؟
شیکاری وەرزشی
سەرەتا دەبێت ئەوە
بزانین کە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی تایبەتە بە یەک ساڵ، واتا باڵۆندۆر بۆ لەبەرچاوگرتن
و هەڵسەنگاندنە بۆ 11 مانگی ڕابردوو، بەپێچەوانەی
خەڵاتی زەبێستی فیفا کە تایبەتە بە یەک وەرزی یارییەکان.
کێ شایستەیە؟،
هەڵبەت ئاسان نییە زۆر بە خێڕایی وەڵامی ئەو پرسیارە بدرێتەوە، بۆیە دەبێت هەموو
ساڵەکە لە بەرچاو بگیرێت و دواتر وەڵام بدرێتەوە.
بۆ ساڵی 2019 ئەگەر وەک
بینەرێک یان میدیاکارێکی بواری وەرزش بۆچوونی خۆم بڵێم، ئەوا بە سەرنجدان لە 11 مانگی
ڕابردووی سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، ئەوا دەگەمە ئەو بڕوایەیی ( سادیۆ مانێ )ــێی
سەنیگالی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپووڵ بە کەمێک زیاتر لەوانی دیکە شایستەی
خەڵاتەکەیە، ئیدی بۆچوونی هەموومان وەک یەک نیی، بەڵام گرنگە میدیاکار بەتایبەتی
خۆی لە هەست و سۆز بە دوور بگرێت و بەو جۆرەش بۆچوونی خۆی نەڵێت کە ئامانجی
ئیشکردن بێت لەسەر عاتیفەی هاندەرانی وەرزشی.
لە ڕابردوودا
بەردەوام قسەم لەسەر ئەوە کردووە کە دەبێت بەرگریکار و گۆڵپارێز و ناوەندسازەکان
لەو خەڵات بێ بەش نەبن، هەڵبەت لە کاتێکدا کە کاریگەری تەواویان لەسەر ئاستی
یانەکەیان و هەڵبژاردەکەیان هەبێت، بەڵام بۆ ئەمساڵ مانێ چ لە خولی ئینگلیزی (
کۆتایی وەرزی رابردوو + سەرەتایی ئەم وەرزە) چ لە یانە پاڵەوانەکان و چ لە جامی
نەتەوەکانی ئەفریقاش بەرزترین و جێگیرترین ئاستی نیشان داوە و بۆ بردنەوەی
خەڵاتەکە پێویستەی لە پێش ( ئالیسۆنی گۆڵچی و ڤاندایکی بەرگریکاری و محەمەد سەڵاحی
هێرشبەر )ــەوە بێت.
مانێ لە
چامپیۆنسلیگی ڕابردوو کە گرنگترین پاڵەوانێتی ئەمساڵ بوو، توانی ئاستێکی بەرز
لەسەرجەم قۆناغەکاندا بەرانبەر پۆرتۆ و بایرن میونخ و بەرشەلۆنە و تۆتینهام نیشان
بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی بڕیار تهها