عهبدولستار مهجید
07/10/2019
857 جار خوێنراوەتەوە
كێن ئهوانهی لهچاكسازی دهترسن؟
ئەگەرچی چاکسازیی
هەرکەس ئەنجامی بدات جێگەی دەستخۆشیی و مایەی پشتیوانیکردنە چونکە سودی گشتیی تێدایە،
بەڵام ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەژین کە هێزە دەسەڵاتخوازەکانی هەرچی بێحورمەتییە بە
یاسا کردوویانە و سڵیشیان لێ نەکردۆتەوە و چاوەڕێی ئەوەشیان لێ ناکرێت بەو یاسای چاکسازییەی
باسی دەکەن دەست لە گەندەڵیی هەڵبگرن!
خۆی هەندێک شت تاوانە
و تاوانیش یاسای هەیە و یاساش سزای بۆ داتاوە، بۆ نمونە ئێمە بە (دزی) دەڵێین (گەندەڵیی)
و بە (دز)ـیش دەڵێن (گەندەڵ)!
ئێ شوێنی "دز" زیندانە
نەک کورسی دەسەڵات و ئیدارەدانی کاروباری خەڵک، دزی تاوانە و دەستگیرکردنی جێبەجێکردنی
یاسای دەوێ کە یاساکە خۆی هەیە و جێبەجێکردنی یاساش ئیرادەی دەوێت!
باشە کەسانێک کە
چەندین ساڵە پیسخۆری دەکەن و لە دزینی هیچ شتێکی موڵکی گشتیی سڵ ناکەنەوە و پشتی قایمیشیان
هەیە، گرەنتی چیە بە دەرکردنی یاسایەک دەستی ئەمانە لە گیرفانی خەڵک و خەزێنەی گشتیی
بهێنرێتە دەرەوە!
چاکسازیی بەرلەوەی
پێویستی بە یاسا هەبێت، لەسەر سێ پایەی گرنگ وەستاوە کە ئەوانیش (کەس و دەسەڵاتی چاک
و نیەتی جدی و ئیرادەی بەهێز)ە ، دەسەڵاتێک خاوەنی ئەم سێ پایەیە نەبێت، هەزار یاساشی
بۆ دەربکرێت، ٢٨ ساڵە چی کردووە و چۆنی هێناوە، دڵنیابە باشتر ناکات و چاوەڕێی باشتریشی
لێ ناکرێت !
بە هەرحاڵ ئێستا
کە باس لە یاسای چاکسازیی دەکرێت، ئێمە هەموو توانای خۆمان لە فراکسیۆن لە چەسپاندنی
عەدالەتی کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی زوڵم و دزی و گەندەڵیدا خەرجدەکەین .
هەر هێز و فراکسیۆنێکیش
دژ بە چاکسازیی و نەهێشتنی گەندەڵیی بێت، ئەوا دەبێ وەڵامی جدی خەڵک بداتەوە و خەڵکیش
چیتر ئەم دۆخە قبوڵ ناکات !
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عهبدولستار مهجید