بڕیار ته‌ها 02/10/2019 244 جار خوێنراوەتەوە

بەشداریپێکردنی ئارتورۆ ڤیداڵ خاڵی گۆڕانکاری بوو لە ئاستی بەرشەلۆنەدا

 

تایمی یەکەم ئانتۆنیۆ کۆنتی بە پلانێکی هێرشبەر و بە تاکتیکێکی ورد تەواو هێڵی ناوەند و بەرگری بەرشەلۆنەی هەراسان کرد بوو، بە جۆرێک بە کەمتر لە 5 پاس یاریزانانی ئینتەرمیلان لە گۆڵی بەرشەلۆنە نزیکدەبوونەوە، خاڵی بەهێزی ئینتەرمیلان لە تایمی یەکەمدا هەماهەنگی زۆر باشی نێوان یاریزانەکانی بوو، ئەمەش بەرشەلۆنەی تەواو شۆک کردبوو.

بەڵام لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 53 دا بردنە دەرەوەی بۆسکێتس لە یاریگادا و بەشداریپێکردنی ڤیداڵ لە شوێنی خاڵی گۆڕانکاری بوو لە ئاست و ئەنجامی بەرشەلۆنەدا.

ئەگەر قەرار بێت تایمی یەکەم بەهۆی خراپ ئیدارەدانی ڤاڵڤێردییەوە بەرشەلۆنە لاواز دەرکەوت بێت، ئەوا گۆڕانکارییەکەی تایمی دووەمیش هەر دەگەڕێتەوە بۆ ڤاڵڤێردی، چونکە ڤیداڵ توانی کۆنترۆڵی نیوە یاریگای ئینتەرمیلان بە تەواوی بۆ بەرشەلۆنە دەستەبەر بکات.

ئەوەی لە ئینتەرمیلان جێگەی سەرنج بوو، دابەزینی توانای جەستەیی ئەو یانەیە بوو، بە تایبەتی لە 30 خولەکی کۆتاییدا.

سوارێز وەک کردنەوەی گرێ کوێرەکەی بەرشەلۆنە لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمدا و مێسی ــ یش وەک کلیلی سەرکەوتنی یانەکە لە سەرکردایەتیکردنی هێرشەکانی لە تایمی دووەمدا هۆکارێک بوون بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە لە شکست و یەکسانی بپارێزن.

لە کۆتاییدا دەرکەوتنی ئینتەرمیلان لە 60 خولەکی سەرەتادا بەو ڕۆحیەت و متمانە بەخۆ بوونەوە لە ناو یاریگای کامپ نۆ گەوایدەری ئەو ڕاستیەن کە کۆنتی گۆڕانکاری گەورەی لە یانەکەدا کردووە، بەڵام ئایا کۆنتی دەتوانێت تا چ قۆناغێکی وەرزەکە بەو جۆرە بەردەوام بێت؟


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی بڕیار ته‌ها

سەرەتا