ره‌وشت محه‌مه‌د 30/09/2019 90 جار خوێنراوەتەوە

دەنگدان دژ بە "وشە"

زمانى کوردى لە فەوزا و سەرگەردانییەکدایە نەبێتەوە، پەرلەمانى کوردستانیش نیشتووە بە وشەیەکەوە لە دژى دەنگ دەدات!!

لەهەر شارێ بە شێوەزارێک نووسراوى فەرمى حکومى دەنووسرێت، نووسراوێک لە شارى دهۆکەوە بێنە لە فەرمانگەکانى سلێمانى و هەولێر مەگەر لیژنەى بۆ بگرن تا لێى حاڵى بن.

هەر نووسەرە و ڕێنووسێک پەیڕە و دەکات هەر دەزگایە و بەرێنووسێکى جیاواز کتێب دەخاتە بەردەم خوێنەرى کورد، لەوەها حاڵێکدا پەرلەمانى کوردستان نیشتووە بە وشەى (بەروار)ەوە و دەیکات بە ڕێکەوت، ڕاستە وشەى بەروار لەڕووى ماناوە ڕیشەیەکى دروستى نییە. بەڵام تابڵێى جوان و نەجیبە، بەتەواوى ماناى بۆخۆى بچڕیوە، شایەنى ئەوەیە لەفەرهەنگى زمانى کوردیدا شوێنى خۆى بدەینێ و بێ کێشە بمێنێتەوە. ئەوەى گرنگە پەرلەمان بیکات دیارى کردنى زمانى ستانداردە، نەک گۆڕینى وشەیەک بەوشەیەکى تر.

ساڵى 2008 بەمەبەستى ئامادەکردنى کتێبێک لەسەر ئەلفوبێى کوردى و زمانى ستاندارد لەگەڵ بەشێکى زۆر لە شارەزایانى زمان و ئەدەب لە کوردستان و دەرەوەى کوردستان قسەوباس و گفتوگۆم کرد. یەک لەوانە خوالێخۆشبوو د.مارف خەزنەداربوو، دەیوت:"دەسەڵاتدارانى هەرێم بۆخۆیان دەزانن شێوەى ستاندارى زمانى کوردى کامەیە و دەبێ چۆن بێ، ڕەنگە پێویستى بە گفتوگۆ و مشتومالێکى زانیسیانە هەبێ بەڵام تەنیا بڕیارێکى سیاسییانەى ماوە کە من بۆخۆم رجام لە سیاسییە هەرە گەورەکان کردووە ئەو بڕیارە بدەن، کە نایدەن. هۆکارى ئەوەش تەنیا سۆزى ناوچەگەرێتییە کە رێگرە لەبەردەم وەها هەنگاوێکى گەورەدا".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی ره‌وشت محه‌مه‌د

سەرەتا