ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید 22/09/2019 95 جار خوێنراوەتەوە

قەرزەکانی عێراق و وانەیەک بۆ هەرێم


لە پۆلێنکردنی وڵاتاندا لەبارەی قەرزەوە وڵاتان، هەتا ئینسانەکانیش دەبنە سێ بەشەوە بۆ بابەتی قەرز، بەدڵنیایەوە ئەو وڵاتەی کە قەرزدەرە زۆر باشترە لە وڵاتەی کە قەرزدارە، گومانی تێدا نییە ئەو وڵاتەی نە قەرزی لایەو نە قەرزیشی کردووە سیفەتی مامناوەندی وەرگرتووە لەو پۆلێنەدا.

لە دونیای ئابووریدا دوو قوتابخانە هەیە بۆ قەرزکردن:

یەکەم: قوتابخانەی کلاسیک کە بە تێکڕای بیرمەندانیان، قەرز بەداهاتێکی نەخوازراو دەبینن و بە داهاتێکی نەزۆکی لە قەڵەم دەدەن.

دووەم: قوتابخانەی تازەگەرییەکان کە زۆرینەیان لەگەڵ قەرزکردندان، بەڵام مەرجیان هەیە کە دەبێت قەرزەکان بۆ پرۆژە وەبەرهێنەکان بێت، بەهیچ شێوەیەک نابێت قەرز بۆ بواری بەکاربردن بێت.

لە یەکێک لە داتا نافەرمییەکاندا هاتوە کە لە کۆی ۱۳٥ دەوڵەتی قەرزکەر تەنها ۳٪ ئەو دەوڵەتانە سودمەندبوون لەقەرزکردن.
قەرزەکانی عێراق کە لەپێشودا خۆی (۱۲٤) ملیاردا دەبینیەوە، لە ئێستا بە پێی دوا دەتا قەرزەکانی دەرەوەی عێراق خۆی لە (۲۷) ملیار دۆلار و قەرزە ناوخۆییەکان خۆیان لە (٤۳) ترلیۆن دینار دەبینێتەوە، کە دەکاتە نزیکەی (۳٦) ملیار دۆلار، کە بەکۆی دەکاتە نزیکەی (٦۳) ملیار دۆلار ئەگەر ئەو قەرزەی دەوڵەتە خلیجیەکانیش حساب بکەین کە نزیکەی (٤۱) ملیار دۆلارە، ئەوا بەکۆی دەکاتە نزیکەی (۱٠٤) ملیار دۆلارە.
هەموو ئەم قەرزانەش بە داتاو زانیاری زۆر ورد، کە چۆن کراوەو سودەکەیان چەندەو عمولەیان چەندە، چەندە قیست دراوەتەوە چەندە سوو دەگەرێننەوە، هەمووی بەوردەکاری هەیە.

ئەم بەرێزانه‌ی کە لەهەرێمی کوردستان دەسەڵاتیان بەدەستە بۆ لە قەرزەکاندا روون نین و شەفافانە مامەڵە ناکەن و هەموو قەرزەکانمان بۆ پۆلێن بکەن، تا لانی کەم بتوانین دیفاعێکی ما قوڵ و پەسەند بکەین.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا