بڕیار ته‌ها 17/09/2019 257 جار خوێنراوەتەوە

کۆلیبالی چەکە بەهێزەکەی ئانچلۆتی بەرانبەر لیڤەرپووڵ

یاریگا و هاندەران هاوسەنگیان بۆ ناپۆلی پاراستبوو، ئەگەرنا هەرگیز کوالیتی پێکهاتەی سەرەکی و یەدەگ هەردوویانە بەیەکدی بەراورد ناکرێت و لیڤەرپووڵ دوو قات توانی یاریزانەکانی باشترە لە ناپۆلی، بەڵام دەبێت ئەزموون و کەسایەتی ئانچلۆتیش لە چامپیۆنسلیگ لە یاد نەکەین و ئەو ڕاهێنەرە بەردەوام لە یانە پاڵەوانەکان توانیوێتی یانەکەی باشتر لە خولە ناوخۆییەکان ئامادە بکات.

یاریزانانی ناپۆلی ناپۆلی دوو ئەرکییان هەبوو، یەکەم پێویست بوو لەسەر یاریگای خۆیان بردنەوەی تۆمار بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش تا ڕادەیەک هێرشی خێرا و تاکتیکیان دەرکردە سەر ناوچەی سزای لیڤەرپووڵ، بەڵام هێرشەکانی یانە شین پۆشەکەی ئیتاڵیا سنوردار بوو، زۆر بە کەمی بەرگریکاری باڵەکان هاوکاری هێرشەکانیان دەکرد، چونکە ناپۆلی ئەرکی دووەمیشی هەبوو، ئەویش چاودێریکردنی ورد و زۆر باشی ( سەلاح و مانێ و فیرمینۆ ) بوو، ئەمەش وایکردبوو لیڤەرپووڵ ئاسانتر نیوە یاریگای خۆی لە بنیادنانی هێرشەکانیدا ببڕێت.

جیاواز لە سێ یاری خولی ئیتاڵی، ئەمشەو تا رادەیەک پلانی بەرگری ناپۆلی زۆر باشتربوو، هیچ گومانیشی تیا نییە ئاستە بەرز و سەرسوڕهێنەرەکەی کۆلێبالی وەک هەمیشە یارمەتیدەرە تا ئەوەی بەرگریکارانی دیکەی ناپۆلیش خراپ دەرنەکەون و وەک چەکێکئ بەهێزی ئەنچلۆتی بەرانبەر کلوپ دەرکەوت، دواتر دەرکەوتنی دی لۆرێنزۆی بەرگرکاری ڕاستی ناپۆلیش بەو ئاستە بەرزەوە جێگای سەرنج بوو.

بۆچی لیڤەرپووڵ گۆڵی لەسەر تۆمار کرا؟
کلوپ گرنگی بە بەرگرکردنی نەدەدا و ئەمەش وایکرد بوو ڕاستەوخۆ هێرشبەرەکانی ناپۆلی ڕووبەرووی بەرگریکارانی لیڤەرپووڵ ببەنەوە، هەڵبەت لە ناپۆلی هێرشبەری سۆپەری یەکلایکەرەوە بوونی نییە، ئەگەرنا یانە ئیتاڵییەکە زوتر گۆڵی تۆمار دەکرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی بڕیار ته‌ها

سەرەتا