بڕیار ته‌ها 15/09/2019 169 جار خوێنراوەتەوە

یاری هەڵبژاردەکان و بیرکردنەوە لە بۆکسین دەی گواردیۆلا تووشی شکست کرد


گرفتێکی تازە نییە و لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونییەوە لە یانەکە، خاڵی لاوازی گواردیۆلا و مانچستەر سیتی تا هەنوکە لاوازییانە لە بەرپەرچدانەوەی تۆپە بەرزەکان و زۆرینەی هەرە زۆری ئەو گۆڵانەی لەسەر تۆڕی سیتی تۆمار دەکرێت بە تۆپی بەرز هێرشەکان کراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەرانبەر نۆرویچ سیتی یاریزانەکانی گواردیۆلا ماندوو دەرکەوتن و ئەمەش کاریگەری یاریکردنیانە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و شەکەتبوونی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی بەڕیتانیا و ئەوروپا بەتایبەتی.

یەدەگکردنی دی بڕۆین بۆچی؟

گواردیۆلا ڕاهێنەرێکی دوور بینە و بیرکردنەوەی قوڵە، پێپ دەیەوێت هەر لە سەرەتاوە سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ مسۆگەر بکات و بە بردنەوەی 4 یاری سەرەتای کۆمەلەکان ئامانجی خۆی بپێکێت، دواتر کە سەرکەوتنی مسۆگەرکرد ئیدی تەنیا و تەنیا بیر لە پرێمەرلیگ و جامی ئینگلیزی بکاتەوە، بەتایبەتی ماوەی بۆکسین دەی کە دەکەوێت نێوان قۆناغی کۆمەڵەکان و قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگەوە.

بۆیە گواردیۆلا پلانی دانابوو بەرانبەر نۆرویچ سیتی پشووی بە دیبڕۆین بدات، چونکە هەم دیبڕۆین لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا ماندووببوو، هەمیش مانسیتی لە چوارشەممە میوانداری شاختار دەکات لە یانە پاڵەوانەکان.

بەڵام ئایا ڕکابەرەکانی ئەم وەرزەی مانسیتی لە پرێمەرلیگ بوار دەدەن گواردیۆلا ئەم شکستە ڕاست بکاتەوە و لە داهاتوودا وەک ((هەڵە خوێندنەوە)) بۆ پێپ هەژمار نەکرێت؟


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی بڕیار ته‌ها

سەرەتا