ره‌مه‌زان نامیق 04/09/2019 182 جار خوێنراوەتەوە

کۆمپانیا بەحکومەت و حکومەتیش بەهاوڵاتی فێرە

تۆسەیرکە هەر بەکورتی ...

پارەی وەرگرتنی عەریزە نوسین، وەرگرتنی کرێی ئاوی ماڵان، دانانی پێوەری ئاوی ماڵان، دانانی جۆزەی ۱٦ ئەمپێری، وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاکی ماڵان، وەرگرتنی پارەی تابلۆی سەردووکان تەنانەت وەرگرتنی پارەی تابلۆی پیشەکەی، نەوت !!!وەرگرتنی پارە پاسپۆرت لەڕێگەی بانکی ئەهلی، کۆمپانیاکانی خاڵە سنوریەکان (مەرزەکان)، دروستکردنی سیتی و یەکەکانی نیشتەجێ بوون، خوێندن لەزانکۆ ئەهلیەکان، نەخۆشخانەی ئەهلی ڕاقی، خزمەتگوزاری سەر ڕێگە و بانەکان بەتایبەت هێماکانی هاتوچۆ...چەندین بابەتی تر کە لەلایەن کەرتی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

ئایا حکومەت و کەرتی گشتی لەم نێوەندەدا ڕۆڵیان چیە؟ لەکاتێکدا خۆی دەتوانێت ئەم کارانە ئەنجام بدات.

هەموو هاوڵاتیان لەگەڵ ئەوەدان خزمەتگوزاری باشیان پێشکەش بکرێت و کارئاسانیان بۆبکرێت بەڵام نەک کاریگەری لەسەر ژیان وگیرفانیان هەبێت. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت حکومەت هەموو کارەکانی فرۆشتووە بەکۆمپانیا لەسەر حسابی هاوڵاتی و دەبێت هاوڵاتی باجەکەی بدات. مانگانە کۆمپانیاکان پارەیەکی چەوریان دەست دەکەوێت و ڕێژەیەکی زۆرباشی هەڵدەگرن بۆخۆیان و ئەوەی مایەوە دەیدەن بەحکومەت، تەبعەن حکومەتیش دەستخۆشی لێدەکات. دەبوو حکومەتیش لەبەرامبەردا خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتیان بکردایە و ژیانیان تٲمین بکردایە،بەڵام بەداخەوە کەس نازانێت ئەم داهاتە چی لێدێت، لەگەڵ ڕێزم تەنها شەقەکە ماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی ره‌مه‌زان نامیق

سەرەتا