لەتیف مستەفا شێخ ئەمین
03/09/2019
823 جار خوێنراوەتەوە
لەقوتابخانەی کوردایەتی و کۆڵنەدانەوە بۆ سوکایەتی و جوێن دان
ھێنانی کەسانی نەخوێندەوار و بێ مستەوا بۆ سەرکردایەتی حیزبەکان لە بەعسەوە دەستی
پێکرد، بەتایبەتیش دوای ئەوەی سەدام بوە پیاوی یەکەمی حیزب و دەوڵەت، مەبەستی ئەوە
بوو کە ئەو جۆرە خەڵکانە بەکاربێنێ بۆ دروستکردنی زۆرینە لەناو حیزب بۆ بەرژەوەندی
خۆی و کۆنترۆڵ کردنی حیزب بۆخۆی و بنەماڵەكەی.
لە قۆناغی دوەمیشدا بەکارھێنانیان بۆ دژایەتی
کردنی نەیاران و رەخنەگران لە دەرەوەی حیزب و ئەنجامدانی تاوانیش پێیان ،ئەو جۆرە
خەڵکانەش لە ھیچ سڵیان نەدەکردەوە بۆ مەرامی خۆیان و زیاتر بەدەستھێنانی ڕەزامەندی
سەدام و لەدەست نەدانی ئیمتیازاتەکانیان، ئامادەی ھەموو شتێک بوون بێ دودڵی
ئەنجامی بدەن، لە ئەنجامدا ھەر ئەم نەخوێندەوارانە سەری سەدام و حیزبەکەشیان خوارد.
بەداخەوە ئەم دیاردەیە زۆر بە خراپی پەڕیوەتەوە بۆ حیزبی کوردی و زۆر بەیان ئەگەر
نەڵێم ھەموویان لەسەر ئەو ڕێبازە دەڕۆن، ئەگەر یەکێک ڕەخنە لە حیزبەکە یان بە
تایبەتی لە سەرۆکی حیزب بکرێ لە جیاتی ئەوەی بزانن ڕەخنەکە ڕاستە یان نا ؟ وە
ئەگەر ناڕاستە بەلۆجیک وەڵامی بدەنەوە، دێن بەھەمان ئسلوبی بەعس ئەندام
سەرکردایەتی و کادێرە «پێشخراوە» نەخوێندەوارەکانیان ڕادەسپێرن «بە تایبەتی ئەگەر
ڕەخنەکە یان بابەتەکە ڕاست بێ» بۆ سوکایەتی کردن و جوێن دان و تەشھیر کردن تەنھا
ئەوەیە وەک حیزبی بەعس دەسەڵاتیان نیە ئەوەی بیانەوێ بیکەن، ئەگەر نا دەسەڵاتی
ئەویان ھەبوایە و بۆیان بلوایە ھەموو تاوانەکانی ئەویشیان دەرکردەوە، دەبێ ئەوەش
بزانن کە بەردەوام بونیان لەسەر ئەم ڕێبازەو دەورەدانیان و گوێگرتنیان لەم کەسە
نەخوێندەوارانە، درەنگ یان زوو سەری خۆشیان و حیزبەکەشیان دەخوات.
Top of Form
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی لەتیف مستەفا شێخ ئەمین