بڕیار تهها
24/08/2019
457 جار خوێنراوەتەوە
گرفتی چێڵسی و لامپارد ڕوونە
یانەی چێڵسی تا ئێستا سێ یاری لە خولی نایابی ئینگلیزی و یارییەکی لە جامی سۆپەری ئەوروپای بەرانبەر لیڤەرپووڵ ئەنجام داوە، یانەکە لە ڕووی هێرشبەری و فشارخستە سەر یانەی بەرانبەر تا ڕادەیەک تاکتیکێکی سەردەمیانە لەسەر دەستی فرانک لامپاردی ڕاهێنەری نوێ بە باشی جێبەجێ دەکات.
بەڵام ئەم چوار بەرگریکارەی ئێستای چێڵسی ( ئەزبیلیکوێتا - کریستنسن - زۆما - ئیمرسۆن ) ناتوانن تەواوی ئەرکی پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەیان لە ئەستۆ بگرن و لە ڕووی بەرگرییەوە تەواو سەرکەوتوو نین.
لە هەمانکاتیشدا خراپی ناوەندسازەکانی چێڵسی لە " هاوکاریکردنی یاریزانی هێڵی بەگری و دروستکردنی چێنی بەرگری لە هێڵی ناوەندا " هێندەی دیکەی یانەی بلوزی لە ڕووماڵ و تاکتیکی بەرگری لاواز کردووە، ئەمەش وایکردووە یانەکان دەتوانن بە ئاسانی بگەن ناوچەی سزای چێڵسی و گۆڵ تۆمار بکەن.
تەنانەت بەبوونی (کانتێ)ــــش، ئەم گرفتە تەواو چارەسەر نابێت، بەڵکو گرفتەکە کەم دەبێتەوە، چونکە جۆرجینۆ و کۆڤاسیچ ناتوانن لە ڕووی بەرگرییەوە هاوکاری لامپارد بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی بڕیار تهها