سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
16/07/2019
495 جار خوێنراوەتەوە
له‌باره‌ى بڕیاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
چاوهڕواندهكرا حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له گشت سێكته‌ره‌كان رابگهیاندبووایه، بڕیارى له‌سه‌ر باشتركردنى ژێرخانى كاره‌باو رێگاوبان و په‌روه‌رده‌و ئابوورى ... هتد، باش بوو له حكومه‌تى نوێ كۆمه‌ڵێك بڕیارى جدى له بوارى چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بدرابووایه، نه‌ك كۆمه‌ڵێك بڕیارى دووباره، كه له پێشووتردا به‌شێكى زۆریان به‌یاسا رێكخراون، هه‌ندێ له‌و بڕیارانه‌ش پێشووتر ده‌یان بڕیار‌و رێنمایى له‌وباره‌یه‌وه ده‌رچوون.
ئه‌و بڕیارانه‌ى دوێنێ دووشه‌ممه، 15ى ته‌موز، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دران، زۆر لاوازن و به بڕیارى حكومه‌تێكى سه‌ركه‌وتوو سه‌ره‌تایى حكومڕانییهكى باش ناچێت.
له یه‌كێك بڕیاره‌كان باس له رێكخستنى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه، كه پێشووتر له یاسایى فه‌رمانبه‌رانى عێراق به یاسا رێكخراوه‌و چه‌ندان بڕیارى دیكه‌ش له دواى ڕاپه‌رین له‌وباره‌یه‌وه ده‌رچوون، دواین جاریش لهزستانى ئه‌مساڵ له دواى نه‌مانى پاشه‌كه‌وتى موچه نێچیرڤان بارزانى هه‌مان بڕیارى ده‌ركرد.
كێشه‌ى ئێستاى حكومه‌ت بوونى فه‌رمانبه‌رى بندیوار‌و زۆرى میلاكه نه‌ك ده‌وامكردنى فه‌رمانبه‌ران.
له‌باره‌ى وه‌رگرتنى به‌رتیل له دام ده‌زگاكانى حكومه‌ت، ئه‌و بڕیاره‌ش پێشووتر به یاسا رێكخراوه پێویستى به بڕیار نه‌بوو.
له‌باره‌ى پاراستنى نوسراوى نهێنییه‌كانى حكومه‌ت، كه به یاسا بهركارهكانى پێشووترى عێراق و هه‌رێم رێكخراون، دواین جاریش له ساڵى 2004 به یاسا له هه‌رێم رێكخرا.ئه‌و بڕیاره به‌شێكیشى په‌یوه‌ندى به به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى ئازادى رۆژنامه‌وانى و سه‌ره‌تایى دروستبوونى حكومه‌تێكى پۆلیسيه.
له‌باره‌ى پابه‌ندبوونى وه‌زیره‌كان به ده‌وام بڕیارێكى زۆر لاوازه، چونكه به حكومه‌تێك ناڵێن حكومه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌كانى پابه‌ند نه‌بن به ده‌وام.
هه‌رچى په‌یوه‌ندى به ڕۆتینیانى ئیداریه‌وه هه‌یه، پێویستى به گۆڕینى سیسته‌مى به‌رێوه‌بردن و زه‌مینه‌سازى هه‌یه، پێویسته دووباره به‌پێى ستاندراده نوێیه‌كان رێكبخرێته‌وه، چونكه به‌شێكى زۆر ڕۆتینیات په‌یوه‌ندى به‌سیسته‌مه كۆنه‌كه‌وه هه‌یه، نه‌ك شتى دیكه. ده‌بوایه ئه‌مڕۆ باسیان له هه‌نگاوه‌كانى چۆنیه‌تى گۆڕینى ئه‌و سیسته‌مه بكردبووایه.
ده‌بوایه حكومه‌ت له‌بڕى ده‌ركردنى ئه‌و بڕیارانه ئه‌و دامه‌زراوه یاسا‌و بڕیارانه‌ى چاڵاك بكردبووایه، كه له‌پێشووتر هه‌بوون و ده‌رچوون، كه كاریان جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیارانهبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی