دانا موحهممهد ئهحمهد
15/01/2020
274 جار خوێنراوەتەوە
قولی ڕەش و سپی لەبوارا دەردەکەوێت
دانا موحهممهد ئهحمهد
لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا لەهۆڵی پەرلەمان و لەکاتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی، بە ئەستەم بۆت جیا دەکرایەوە چ پەرلەمانتارێک ئۆپۆزیسیۆنە و چ پەرلەمانتارێک سەر بە دەسەڵاتە، ئەمە لەکاتێکدا بوو کە دانیشتنەکە ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە پەخش دەکرا، ئەمە تایمی یەکەمی یارییەکە بوو.
تایمی دووەمی یارییەکە ئەوەیە کەئێستا دەگوزەرێت و کەس ئاگای لێنییە، ئەویش ئەوەیە کە لیژنە مەعنییەکان بەو پڕۆژە یاسایە، خەریکی داڕشتنەوەو جێکردنەوەی پێشنیازەکانی پەرلەمانتارانن بۆ پڕۆژەکە.
کاتی کۆتایی و گرنگی یارییەکە کە فیکەی کۆتایی لێدەرێت ڕۆژی 5شەممەیە کەبڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت، ئەو کات دەردەکەوێت کە ئەنجامی دوو ڕۆژ گفتوگۆ و قسەی پەرلەمانتاران لە بەردەم ڕای گشتی موزایەدە بووە یان قەناعەت!؟
تەحەدای گەورەش لەبەردەم ئەم پڕۆژەیە دوای دەنگدان لەسەری لەلایەن پەرلەمانەوە، خودی حکومەتە کە ئایا ئامادەیە بڕیاری تایبەت و لائیحە بۆ ئەم یاسایە دەربکات؟ ئایا ئامادەیە جێبەجێی بکات!؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی دانا موحهممهد ئهحمهد