26/03/2020
585 جار خوێنراوەتەوە
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا
په‌یام
نرخی خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٢٧ دۆلار و ٢٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٢٨ دۆلار و ٢٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٢٧ دۆلار و ٣٩ سه‌نت ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٨:٥٣ه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به نرخی دوێنێی له‌كاتی داخستنی بازاڕ به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤٧ به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ٢٧ دۆلار و ٢٦ سه‌نت. هاوكات خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٢٤ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به دابه‌زین ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به په‌سه‌ندكردنی پاكێجی هاندان به بڕی ٢،٢ تریلیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه، نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا رووی له هه‌ڵكشان بكات.
فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، بڵاویكرده‌وه كه نه‌وتی خاوی بازرگانی عەمبارکراو له‌و وڵاته‌دا له هه‌فته‌ی رابردوودا، ١،٦ ملیۆن به‌رمیل (% ٠،٤) زیادیكردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤٥٥ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل. ئه‌وه له كاتێكدایه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به ئاراسته‌ی زیادبوونی ٢،٧٧ ملیۆن به‌رمیل بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە