25/03/2020 140 جار خوێنراوەتەوە

له‌ ئێران تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

په‌یام

بە گیانلەدەستدانی 143 كەسی دیكە لە چەند سەعاتی ڕابردوودا، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئێران بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەست داوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار بەرز بووەوە.
تەلەفزیۆنی فەڕمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا دوو هەزار و 206 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئێران تۆمار كراوە‌و 143 كەسی دیكەیش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە.
(كیانوش جیهانپوور) بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەوەی ڕاگەیاند و وتیشی: بەو ژمارە نوێیەوە، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەست داوە بۆ دوو هەزار و 77 كەس‌و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 27 هەزار و 17 حاڵەت، بەرز بووەتەوە. 
بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتیشی: نۆ هەزار و 625 كەسیش دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەكانیان كراونەتەوە.
لای خۆیەوە، (عەلی ڕەبیعی) وتەبێژی حكومەتی ئێران دوابەدوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: بە فەرمانی سەرۆككۆمار و لە چەند ڕێوشوێنێكی نوێدا، گەشت و چوونەدەرەوە لە شارەكان، قەدەغە كراوە.
وتەبێژی حكومەت وتیشی: ئەگەر كەمتەرخەمیی خەڵكی بە ڕێوشوێنەكان بەردەوام بێت ڕووبەڕووی مەترسیی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەكە دەبینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە.. لە یەکشەممەوە رەوش لە مەککە ئاسایی دەکرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محەمەد قالیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    درۆن، ئه‌و چه‌كه‌ ترسناكه‌ی توركیا له‌دژی نه‌یاره‌كانی به‌كاری ده‌هێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەحمەد داود ئۆغلۆ: یاساكان بەجۆرێكن كەس ناتوانێت لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆككۆمار بكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك چه‌كدار مەزاری خەلیفە عومەر یان هه‌ڵگێڕایه‌وه‌ و روفاته‌كه‌شیان بۆ شوێنێكی نادیار برد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: دەمەوێت ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لە ئەفغانستانن بەزووترین کات بگەڕێنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرکردەیه‌كی ئیسرائیل: ناتانیاهو ئیسرائیل بۆ جەنگێکی ناوخۆ پەلکێش دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە.. لە هه‌فته‌ی داهاتووەوه‌، مزگەوتەکان بە رووی نوێژخوێناندا دەکرێنەوە

سەرەتا