24/03/2020 149 جار خوێنراوەتەوە

سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی "جی 20" تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كات

په‌یام

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ G20بكات.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس له‌ ‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه‌ له‌ رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ ئه‌نجامی دا، رایگه‌یاند كه‌ په‌یامی بۆ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ G20 ناردووه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاتانی تازه‌ پێگەیشتوو پێویستییان به‌ هاوكاری زۆره‌.

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ G20 كرد كه‌ ته‌نها به‌ رزگاركردنی ناوه‌نده‌ بازرگانییه‌كان هه‌ڵنه‌ستن، به‌ڵكو پاكێجی پشتیوانی له‌ شوێنكار و كۆمه‌ڵگاكان رابگه‌یه‌نن و هاوكاری وڵاتانی تازه پێگەیشتوو بكه‌ن و گوتی: "له‌ به‌رنامه‌م دایه‌ له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ G20 بكه‌م".

ناوبراو داوای دوو ملیار دۆلاری له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ هاوكاریكردنی مرۆیی له‌و ناوچانه‌ی جه‌نگیان تیادایه‌، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بگاته‌ كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌و ناوچانه‌ "كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ڕازیل.. هه‌زار و ١٢٤ كه‌سی دیكه‌ بە کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ئه‌و پۆلیسه‌ی پیاوه‌ ره‌شپێسته‌كه‌ی كوشت‌ ده‌ستگیركرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئه‌مریكا: وڵاتی چین ده‌ستی به‌سه‌ر رێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا گرتووه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر چین دەكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    !هاوڵاتییه‌كی كۆریای باشوور ساڵێكه‌ به‌ ئاسمانه‌وه‌ خۆپیشاندان ده‌كات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێجیریا.. له‌ هێرشێكی چەكداریدا لانیكەم 60 كەس گیانیان لەدەستدا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەکسیک.. شەڕ و پێکدادانی گرووپه‌كانی بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر کوژرانی ۱۱ کەسی لێکەوتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    خانمە پارێزەرێك بوو بە یەكەمین دادوەری باڵاپۆش لە به‌ریتانیا

سەرەتا