23/03/2020 539 جار خوێنراوەتەوە

جەواد زەریف: ئەمریكا گوێ بۆ بانگەوازەكانی لابردنی سزاكانی سەر ئێران ناگرێت

په‌یام       

لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، (محەممەد جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆشحاڵیی خۆی بەرانبەر بانگەوازەكانی تایبەت بە هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران دەربڕیوە.

محەممەد جەواد زەریف نووسیویەتی: "گەلی ئێران، ستایشی سەرۆكی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و ئەو حكومەتانە دەكات كە لە هەڵمەتە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە بانگەواز بۆ هەڵگرتنی سزا نایاساییەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، بەشدار بوون.

زەریف دەڵێ،" سەرەڕای بانگەوازەكان، بەڵام ئەمریكا گوێ ناگرێت و ڕێگرییش لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەكات، بۆیە تاكە چارەسەر ئەوەیە دژ بە ڕێگەی سزادانی بەكۆمەڵی ئەمریكا بووەستینەوە".

تائێستا لە ئێران هەزار و 812 كەس بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەست داوە‌و  23 هەزار و 49 كەسیش تووش بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆیتەرز: ئێران پێشنیازێکی قەتەری بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تاوتوێ دەکات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: پشتیوانی من نه‌ته‌نیاهووی له‌ شكستی گه‌وره‌ پاراست

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادوه‌ر گوێی له‌ وته‌كانی پارێزگاری میسان گرت و دواتر ئازادی كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەبێ پشتیوانی پێکهاتەی عەرەبی حکوومەت پێکدەهێنین

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. به‌پێی ئه‌نجامی نیوه‌ی ده‌نگه‌كان؛ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیسرائیلدا نه‌ته‌نیاهوو له‌ پێشه‌وه‌یه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل کاریگەریی بنەڕەتی لەسەر ستراتیژی ئەمنی و سیاسەتی دەرەوە نابێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوریا دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ ئوردون داخست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵبژاردنی ئیسرائیل؛ چاوه‌ڕوان ناكرێت هیچ كام له‌ لایه‌نه‌كان ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنن

سەرەتا