23/03/2020
370 جار خوێنراوەتەوە
نهوت به نرخی 26 دۆلار چووه بازاڕهكانی جیهانهوه
پهیام
بەیانی ئەمڕۆ کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا سەرەتای
هەفتەیە، نرخی نەوت بەڕێژەی سەدا ۳،۳ کەمی کرد و بە ۲٦ دۆلار و ۱٦ سەنت چووە بازاڕەکانی جیهانەوە.
لە هەمان کاتدا نرخی خاوی رۆژئاوای تێکساس بووە ۲۲ دۆلار و ٦۹ سەنت.
ئهمه لهكاتێكدایه رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک
خاوی برێنت، گەیشتە ۳۰ دۆلار و ۹٤ سەنت، رۆژەکەشی بە ۲٦ دۆلار و ۹٨ سەنت تەواو کرد.
دۆناڵد ترەمپ بانگەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ئەنجامدانی
نێوەندگیری لە شەڕی نرخەکان لەنێوان رووسیا
و سعوودیەدا، وای کرد هەفتەی رابردوو کەمێک نرخی نەوت بەرزببێتەوە، بەڵام بەجێنەگەیاندنی
بانگەشەکان دووبارە بووەوە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.
چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنای نوێ "كۆڤید – 19" لەسەر نرخی نەوت بەردەوام بێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆمپانیای بەیکەر هیوس
بڵاویکردوونەتەوە لە هەفتەی نێوان ۱٤-۲۰ ئادار ئەمریکا بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، ۱۹ سەکۆی هەڵکەندنی
بیرە نەوتی کەم کردووەتەوە و ژمارەی سەکۆکانی کردووەتە ٦٦٤ سەکۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە