21/03/2020 1155 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی ئێران ڕایدەگەیەنێت چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەرهەمهێناوە

په‌یام

حكومەتی ئێران ڕایدەگەیەنێت چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەرهەمهێناوە و لەماوەی (10) رۆژی داهاتودا دەیگەیەننە بازاڕەكان.
سەرۆكی رێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئێران رایگەیاند چارەسەرێكی گونجاویان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەمهێناوە و لەماوەی (10) رۆژی داهاتودا دەیگەیەننە بازاڕەكانی وڵات.
محەمەد رەزا شانەساز وتیشی  تاران سەركەوتوبو لە بەرهەمهێنانی چارەسەری توشبوانی كۆرۆنا، لەماوەی (10) رۆژدا لە بازاڕ و دەرمانخانەكان دەستدەكەوێت، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ پێكهاتە سەرەكییەكانی ئەو چارەسەرە گەیشتوەتە تاران.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد چارەسەرەكە لەسەر ژمارەیەك نەخۆش تاقیكراوەتەوە و مۆڵەتی پێویستی وەرگرتوە بۆ بەكارهێنان و كاریگەرییەكی باشی لەسەر چاكبونەوەی ئەو كەسانە هەیە كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن.
ئەوە لەكاتێكدایە لەماوەی (24) كاتژمێری ڕابردودا لە ئێران (966) كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و (123) كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. چه‌ند به‌رپرسێك له‌ دۆسیه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت سزا دران

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌روازه‌ی باشماخ: ده‌روازه‌كه‌مان كرایه‌وه‌ و هێزی سه‌ربازی تێدا نیه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاڵیبان: لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێراندا بێلایەنین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەیەکی ئەمریکی بەلەمێکی ڕاوەماسی لە گەرووی هۆرموز کردووەتە ئامانج

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە تێکشکاندنی سێ مووشەکی بالیستیی حوسییەکانی ڕاگەیاند

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەك ملیۆن و 400 هەزار كەس لە غەززە ڕووبەڕووی نەبوونی ئاسایشی خۆراكی دەبنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: پێویستە بەغدا لە پرسی سنوورەكاندا نەبێتە ئامرازی ترەمپ

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو كەشتی دیكە تەقینەوە و ئێرانیش هۆشداری لە تێپەڕبوونی كەشتییەكان دەدات

سەرەتا