21/03/2020 181 جار خوێنراوەتەوە

ئیمارات.. دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركرا


په‌یام

وەزارەتی تەندروستیی ئیمارات، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)ی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی ئیمارات بڵاویكردەوە كەسێك كە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێكی عەرەبییە و تەمەنی 78 ساڵ بوو و لە یەكێك لە وڵاتانی ئەورووپاوە سەردانی ئیماراتی كردووە لەگەڵ تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، جەڵتەی دڵ لێی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەروەها كەسێكی دیكەی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێكی ئاسیایە و تەمەنی 58 ساڵ بوو، لە ئیمارات نیشتەجێبوو، رەوشی خراپبوو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەو دوو كەسە بەر لەوەی گیان لەدەست بدەن لە نەخۆشخانەكانی ئیمارات چارەسەریان وەردەگرت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیمارات گەیشتووەتە 140 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. محه‌مه‌د قالیباف له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار شكستیهێناو به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش 2 مانگ له‌ داخستنی به‌هۆی كۆرۆناوه‌، مزگه‌وتی ئه‌قسا به‌ رووی نوێژخوێناندا كرایه‌وه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیه‌.. ده‌ست به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مزگەوتی ئەقسا بەڕووی نوێژخوێناندا كرایه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ قودس، خوێندكارێكی كه‌مئه‌ندام به‌ گولـلـه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل كوژرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە.. لە یەکشەممەوە رەوش لە مەککە ئاسایی دەکرێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    محەمەد قالیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    درۆن، ئه‌و چه‌كه‌ ترسناكه‌ی توركیا له‌دژی نه‌یاره‌كانی به‌كاری ده‌هێنێت

سەرەتا