20/03/2020 1069 جار خوێنراوەتەوە

تۆتینهام دوورخستنەوەی ڕاهێنەری یانەکەی ڕاگەیاند

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی تۆتینهامی لەندەنی ڕۆیشتنی جۆن ماکدێرمۆتی ڕاهێنەری لاوانی یانەکەی ڕاگەیاند.

 لە ماڵپەری تایبەت بەخۆی یانەی تۆتینهام هەواڵێکی لە بارەی ڕاهێنەری لاوانی یانەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، جۆن ماکدێرمۆتی ڕاهێنەر چی دیکە سەرپەرشتی تیمی لاوان ناکات و لە ئەرکی بەرەوپێشبردنی یاریزانە لاوەکان نامێنێت.

لە لێدوانێکیشدا بۆ پێگەی فەڕمی تۆتینهام، جۆن ماکدێرمۆتی وتی: پاش 15ساڵ و تاقیکردنەوەی چەندین ئەزموونی سەرکەوتوو لەگەڵ تۆتینهام دواجار گەیشتمە ئەو بڕیارەی دەبێت یانەی تۆتینهام جێبهێڵم.

لە درێژەی قسەکانیدا جۆن ماکدێرمۆتی ئەوەی ئاشکرا کرد لە ئەرکی داهاتوویدا پۆستی یاریدەدەری بەڕێوبەری وەرزشی لە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا وەردەگرێت.

جێی ئاماژەیە لەسەر دەستی جۆن ماکدێرمۆتی ڕاهێنەر، چەندین یاریزانی وەک هاری کەین و هاری وینکس بۆ تیمی یەکەمی سپێرز سەرکەوتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا