20/03/2020 480 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکی مەدریدی چارەنووسی زیدان بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید چارەنووسی زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانە بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات.

 ڕۆژنامەی ئاسی نزیکە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکرای کردووە، کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پیرێز دواین بڕیاریان لە بارەی چارەنووسی زیدانەوە داوە و بۆ وەرزی داهاتوو دەیانەوێت ئەو ڕاهێنەرە فەرەنسییە لە پۆستەکەیدا بهێڵنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە تەنانەت لە ئەگەری لە دەستدانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیشدا ئامادە نین دەستبەرداری زیدانی ڕاهێنەر ببن دەرفەتێکی دیکە بەو ڕاهێنەرە دەدەنەوە.

کۆتایی وەرزی ڕابردوو زیدان گەڕایەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید و بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیەی وەرگرتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا