20/03/2020 428 جار خوێنراوەتەوە

"جەنگی نرخی نەوت ڕووسیا و سعوودیە ماندوو دەكات و بە بەرژەوەندیی ئەمریكا"

په‌یام

جێگری سەرۆكی كۆمپانیای لوكۆیلی نەوتی ڕووسی پێی وایە جەنگی نرخی نەوت ڕووسیا و سعوودیە ماندوو دەكات و بە بەرژەوەندیی ئەمریكا و ژمارەیەك وڵاتی دیكەیە.
(لیۆنید فێدون) جێگری سەرۆكی كۆمپانیای لوكۆیلی نەوتی ڕووسی ڕایگەیاند: "لە نرخەكانی خواروو 35 دۆلار، بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕووسیا لە ساڵی 2022ەوە ڕوو لە دابەزین دەكات".
(لیۆنید فێدون) كە هاوكات یەكێكە لە هاوبەشە سەرەكییەكانی لوكۆیل، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (ئاڕ. بی. كەی) ڕوونكردنەوەی لەبارەی پێشهاتەكانی بازاڕی نەوت لە جیهان دا  وتی: "بەپێی ئەو سیناریۆیانەی هەڵسەنگاندنمان بۆ كردوون، لە نرخی خوار 35 دۆلاردا، بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ڕووسیاوە لە ساڵی 2022ەوە دادەبەزێت".
ئەو وتیشی: ئەو وڵاتانەی زۆرترین كاریگەریی جەنگەكانی نرخی نەوتیان دەكەوێتە سەر ڕووسیا و سعوودیە دەبن، ئەمریكا، چین، هیندستان و وڵاتانی ئەورووپا سوود دەبینن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی دانووستانه‌كان له‌ قه‌ته‌ر؛ نرخی نه‌وت ڕووی له‌ دابه‌زین كرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بەهای دۆلار لە بازاڕدا دادەبەزێت و لە نرخی فەرمی نزیك دەبێتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەبارەی نەوتی گواستراوە لە ڕێگەی بۆریی هەرێم بۆ 500 هەزار بەرمیل بەرز بووەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    "پارەی موچەی مانگی 10 دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 933 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 113 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە و زێڕیش دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 947 هەزار دینارە

سەرەتا