04/03/2020 537 جار خوێنراوەتەوە

بەڵێ پێویستە لە کۆرۆنا "بترسین"

په‌یام

"ترس" میکانیزمێکی بەرگرییە بۆ مانەوە لە ژیاندا. هۆکارێکی گرنگە بۆ بەردەوامبوونی ژیان. مرۆڤ ئەگەر هەڵچوونی "ترس"ی نەبێت ئەوە توشی نارەحەتی و گرفتی گەورە دەبێتەوە کە بەهۆیەوە ژیانی لەدەستدەدات!

ئێستا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە ناکرێت "نەترسین"! بەڵکو پێویستە "بترسین"! تەنانەت "ترس"ەکەمان دەبێت "ترس" بێت لە مردن و لەدەستدانی گیانی ئازیزان و خۆمان!

"دەترسین" چونکە پاڵمانپێوەدەنێت بۆ خۆپاراستن، هانماندەدات بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان. "ترس" دەمانپارێزێت لە توشبوون بەم ڤایرۆسە، دوورماندەخاتەوە لە ئازار و ناخۆشییەکانی ئەم پەتا نوێیە، رزگارماندەکات لە مردن.

ڕاستە "ترس" پێویستە، بەڵام نابێت ئەم "ترس"ە ببیتە هۆی تۆقینمان یان توشی فۆبیامان بکات! تۆقین کاردانەوەیەکی بەهێزی مرۆڤە بۆ شتێک کە "لێیدەترسین" و کاریگەری دەکاتە سەر دەروون و لاشەمان و لەکارماندەخات یان بەدەستییەوە گیرۆدە دەبین. فۆبیاش "ترس"ێکی ناواقیعی لەڕادەبەدەرە کە هەوڵدەدەین ئەو شتە فەرامۆشبکەین یان لێیبەدووربین.

تۆقین و فۆبیا دەبنە هۆی دابەزینی بەرگری لاشەمان و لە روی دەروونیی و جەستەییەوە توشی بێتوانایی دەبین و شەکەتی و بێزاری و دڵەراوکێ بەرۆکمان بەرنادات و دەرئەنجام خۆپارێزیمان بۆ ناکرێت لە ڤایرۆسەکە.

کەواتە پێویستە ترسمان هەبێت لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەوهۆیەشەوە خۆمانبپارێزین و ڕێنماییەکان جێبەجێبکەین. بەڵام هەرگیز پێویستناکات کە بتۆقین و فۆبیامان هەبێت، چونکە بەوهۆیەوە ناتوانین روبەروی ڤایرۆسەکە ببینەوە بەلکو لێیهەڵدێین و ئەگەریش زۆرە ئەو بمانگرێت!

 

دكتۆر جەعفەر عومەر
هەڵگری بڕوانامەی بۆرد (دکتۆرا) لە نەخۆشییە دەروونییەکان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا