23/02/2020 629 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر...به‌هۆی گرانفرۆشتنی ده‌مامك 12 شوێنی پێداویستی پزیشکی داخران

په‌یام

بەهۆی گرانکردنی نرخی ده‌مامك لەلایەن دەرمانخانە و شوێنەکانەوە لە هەولێر 12 شوێن داخران و بەرپرسانی پارێزگاکەش دەڵێن، سزای هەرکەسێک دەدەن کە ده‌مامك بە گرانتر لە نرخی خۆی بفرۆشێت.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند:“دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران سەری هەڵدا، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە یەکێک لە راسپاردەکانی ئەوە بوو کە لیژنەکان لە بازاڕەکاندا بەدواداچوونی مەیدانی بکەن، لەبەر ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە خواستێکی زۆر لەسەر کەمامە هەبوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی گەڕان و بەدواداچوونەکانی ئەمڕۆ 18 شوێن پشکنینیان بۆئەنجام درا 12 شوێن داخران کە پێداویستیی تەندروستی و دەمامکیان گران فرۆشتووە و سەرپێچیی رێنماییەکانیان کردووە.

قائیمقامی هەولێر رایشی گه‌یاندووه‌، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە بەدواداچوونی پێویست دەکەن و ڕێگا نادرێت بەھیچ کەس و بازرگانێک قۆرخکاری بکات، بەپێچەوانەوە بەتوندترین شێوە بەپێی یاسا سزا دەدرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێشتا بەشەخۆراكی مانگی پێنج لە سلێمانی بە تەواوی دابەش نەكراوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆدەبێتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاو لە گوندەكانی سەڵماس سێ كەسی خنكاند و دووانی دیكەشی برینداركرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رجده‌كرێت، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامەد.. دەیان كەس بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینیی دەكرێت لە 10 ڕۆژی یەكەمی مانگی داهاتوودا پەڵەی سەرتاسەری بدات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیریی دەمێنێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی كەمیكردووە و گەیشتووەتە نزیكەی 11 ملیار دینار

سەرەتا